تیۆری دەروونناسی شیکاری کارل گوستاڤ یۆنگ

پێشەکی  کارل گوستاڤ یۆنگ، پزیشکی دەروونی و بیرمەندی سویسری، سەرەتا هاوکاری سیگمۆند فرۆید بوو، بەڵام بەهۆی جیاوازی بنەڕەتی لە تێڕوانینی بۆ دەروونی مرۆڤ، لە فرۆید جیا دەبێتەوە و ڕێبازی دەروونناسی شیکاریی(Analytical Psychology)دامەزراند. بە پێچەوانەی فرۆید کە جەختی لەسەر پاڵنەرە سێکسییەکان و ئەزموونەکانی منداڵی دەکردەوە، یۆنگ مرۆڤی بە بوونەوەرێکی مانادار و ئامانجدار دەزانی کە لە درێژایی… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی تیۆری دەروونناسی شیکاری کارل گوستاڤ یۆنگ

پوختەیەک لە تیۆری دەروونشیکاری فرۆید 

خلاصه‌ای از نظریه روان‌تحلیل‌گری فروید

پێشەکی  سیگمۆند فرۆید (Sigmund Freud)،دامەزرێنەری دەروونشیکاری (Psychoanalysis)، یەکێکە لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی مێژووی دەروونناسی. تیۆری فرۆید دیدێکی نوێی به زەینی مرۆڤ پێشکەش کرد و چەمکەکانی وەک نائاگایی، ململانێ دەروونیەکان و قۆناغەکانی گەشەکردنی دەروونی _ سێکسی خستە ناو وێژەی زانستییەوە(Freud, 1900/2010).  1.پێکهاتەی دەروون: نائاگا، پێش‌ئاگا، و ئاگاهی فرۆید دەروونی مرۆڤی کرد بە سێ بەش:  ئاگاهی: ئەوەی لە… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی پوختەیەک لە تیۆری دەروونشیکاری فرۆید 

جۆرەکانی چارەسەری دەروونی چین؟

چارەسەری دەروونی بریتییە لە کۆمەڵێک شێوازی زانستی و پێوەندی دار کە یارمەتی مرۆڤەکان دەدات بە شێوەیەکی تەندروستتر لەگەڵ کێشەی دەروونی، هەستیاری، ئاکاریی یان پێوەندی نێوان خودی کەسەکان ڕووبەڕوو ببنەوە. دەروونناس بە بەکارهێنانی گفتوگۆ و تەکنیکە زەینییەکان و شێوەی تایبەت ڕێگای چاکبوونەوەی تاکەکان ئاسان دەکات. لەم بابەتەدا سەیری جۆرە باوەکانی چارەسەری دەروونی دەکەین کە لەسەر بنەمای… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی جۆرەکانی چارەسەری دەروونی چین؟

سیفەتەکانی دەروون ناس و ڕاوێژکاری باش کامانه‌ن؟

چارەسەری دەروونی سەرکەوتوو تەنیا پێوەست بە تەکنیک و شێوازی زانستی نیە؛ بەڵکو چۆنیەتی پێوەندی نێوان چارەسەرخواز و دەروونناس، سیفەتەکانی مرۆڤ  و لێهاتوویی دەروونناس، ڕۆڵێکی زۆر گرنگ  لە کاریگەریی چارەسەرەکەدا دەگێڕن. لەم بابەتەدا باس لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ڕاوێژکار و دەروونناسی لێهاتوو دەکەین؛ ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەم یارمەتی دروستکردنی متمانە دەدەن، و هەم پێشبینی سەرکەوتنی چارەسەریش دەکەن.   پوختە… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی سیفەتەکانی دەروون ناس و ڕاوێژکاری باش کامانه‌ن؟

بۆچی پێویستمان بە چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکارییە؟

پوختە لە دونیای ئاڵۆز و خێرای ئەمڕۆدا، مرۆڤ زیاتر لە جاران ڕووبەڕووی گرژی دەروونی و قەیرانی ناسنامه و ململانێی دەروونی و فشارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە. لەم هەلومەرجەدا چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری ئامرازێکن هەم بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونە دەروونییەکان، هەم بۆ پرۆسەی گەشەکردنی تاکەکەسی و خودناسی و باشترکردنی کوالیتی ژیان. ئەم بابەتە بە پشتبەستن بە دۆزینەوەکانی دەروونناسی هاوچەرخ،… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی بۆچی پێویستمان بە چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکارییە؟

دۆپامین و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دۆپامین و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: بۆچی بەپێی زانستی دەمار، ناکرێت لە دەست‌خشاندن(لە سەر شاشەی مۆبایل) دەست هەڵگرن؟! ئەم هەستە ڕازیکەرە، پاش گەڕانی بێکۆتایی لە ڤیدیۆکانی تیکتۆکدا، یان کڕینی کتوپڕ بە شێوەی سەرهێڵ، لاساییی حەسانەوەی خوراندن دەکاتەوە. ئەم دۆپامینە لە شوێنی کاردا، ماددەیەکی کیمیاییی مێشکە(ڕاگوێزەری دەمار) کە بەرپرسی پاداشت و سەرکەوتنە. ئەگەر بە ڤیدیۆ ڤایرۆسییەکان و خولیا… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی دۆپامین و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەو ژنانەی کە هاوسه‌ره‌کانیان تووشی فرەچالاکی بوون،

ئەو ژنانەی کە هاوسه‌ره‌کانیان تووشی فرەچالاکی(ADHD) بوون، کوالیتیی ژیانیان کەمترە و زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن. توێژینەوەیەکی نوێ ده‌ری ده‌خات ئەو ژنانەی که لەگەڵ پیاوانی تووشبوو به فرەچالاکی له په‌یوه‌ندیدان، ئاستێکی بەرزتر له خەمۆکی و ژیانێکی لاوازتر ئه‌زموون ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، بەشداریکردن لە چالاکییە گه‌شه‌پێده‌ره‌کانی تەندروستی، وەکوو ڕاهێنان و پارێزگاریکردنی خۆ، ده‌توانێ بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییە… بەردەوام بە لە خوێندنەوەی ئەو ژنانەی کە هاوسه‌ره‌کانیان تووشی فرەچالاکی بوون،