سلام دکتور ١ ساڵە زۆلپیدم دەخۆم لەبەر بێخەوی ناتوانم وەلای بنێم توشی توهم دەبم جارایک وامزانی منداڵەکەم دزە لێمدا لای ژنەکەم سوک بوم دەڵێ ئالودەی بوی وەڵامدانەوە
سلاو هاوره ی عزیزی کاریوه ، حەبی زۆڵپیدێم، کە پزیشکانی دەروونی(روانپزشکان) بەپێی بارودۆخی تاکەکەس دەینوسن و ژەمە(دوز) دەرمانەکە دیاری دەکەن، دەرمانێکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بخورێت نەک بۆ هموی تەمەن . لە ئەنجامدا هەڵەی یەکەم ئەوەیە کە ئه و حه به لەسەر خۆی بخورێت.بەبێ چاودێری پزیشک ، چونکە کشانەوە لەناکاو دەبێتە هۆی نیشانەکانی کەمخەوی توند و دڵەڕاوکێ و توڕەبوون و … لەوانەیە دەروونناس دەستنیشانت بکات و جگە لە دەروونناسەکە ڕەوانەی پزیشکی دەروونیت بکات. دەروونناس یارمەتیت دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی ئالوودەبوون بە حەب و خەوێکی ئارامت هەبێت بەبێ حەب. ئەم کێشەیە پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە چونکە لەوانەیە تووشی کێشەی تریش ببیتەوە، وەک ڕووکردنە حەبی تر یان بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و الکل دەروونناس یارمەتیت دەدات لە دۆزینەوەی هۆکارە سەرەکییەکانی کەمخەوی و بەدەستهێنانی خەوی ئارام بە نەهێشتنیان. دەتوانیت بچیتە سر ریزفی کاتی ڕاوێژکاری و داوای ڕاوێژکاری بکەیت وەڵامدانەوە
2 لێدوانەکان
سلام دکتور
١ ساڵە زۆلپیدم دەخۆم لەبەر بێخەوی
ناتوانم وەلای بنێم
توشی توهم دەبم جارایک وامزانی منداڵەکەم دزە لێمدا
لای ژنەکەم سوک بوم دەڵێ ئالودەی بوی
سلاو هاوره ی عزیزی کاریوه ، حەبی زۆڵپیدێم، کە پزیشکانی دەروونی(روانپزشکان) بەپێی بارودۆخی تاکەکەس دەینوسن و ژەمە(دوز) دەرمانەکە دیاری دەکەن، دەرمانێکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بخورێت نەک بۆ هموی تەمەن . لە ئەنجامدا هەڵەی یەکەم ئەوەیە کە ئه و حه به لەسەر خۆی بخورێت.بەبێ چاودێری پزیشک ، چونکە کشانەوە لەناکاو دەبێتە هۆی نیشانەکانی کەمخەوی توند و دڵەڕاوکێ و توڕەبوون و … لەوانەیە دەروونناس دەستنیشانت بکات و جگە لە دەروونناسەکە ڕەوانەی پزیشکی دەروونیت بکات. دەروونناس یارمەتیت دەدات بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی ئالوودەبوون بە حەب و خەوێکی ئارامت هەبێت بەبێ حەب. ئەم کێشەیە پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە چونکە لەوانەیە تووشی کێشەی تریش ببیتەوە، وەک ڕووکردنە حەبی تر یان بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و الکل دەروونناس یارمەتیت دەدات لە دۆزینەوەی هۆکارە سەرەکییەکانی کەمخەوی و بەدەستهێنانی خەوی ئارام بە نەهێشتنیان. دەتوانیت بچیتە سر ریزفی کاتی ڕاوێژکاری و داوای ڕاوێژکاری بکەیت