خودشیفتگی-در-دنیای-مجازی
تعداد لایک: 36
تعداد لایک: 36

بۆچی خۆپەرەستەکان زیاد لە پێویست تۆڕی‌کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنن؟

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە International  Journal of Human_Computer Interaction بڵاوکراوەتەوە، نیشان دەدات کە ترسی لەدەستدان (FOMO) ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەکارهێنانی‌کێشەداری تۆری‌کۆمەڵایەتی بۆ تاکی خۆپەرەست. بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەین‌ئاگایی (mindfulness)دەتوانێت وەکو بەربەست، یارمەتیدەربێ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو ترسە و لە ئەنجامدا ئاکارە وەسوەسەییەکان لە بەکارهێنانی تۆڕی‌کۆمەڵایەتی کەم بکاتەوە. ئەو دۆزینەوانە تێڕوانینێک بۆ ئەو هۆکارە دەروونیانە دەدەن کە بەشدارن لە زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی تۆڕی‌کۆمەڵایەتی ، و پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دەستێوەردان لەسەر بنەمای mindfulness ڕەنگە یارمەتیدەر بێ لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە.

تۆڕی‌کۆمەڵایەتی بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانە، بە تایبەت بۆ گەنجانی پێگەیشتوو. لە کاتێکدا ئەم پلاتفۆرمانە دەتوانن پەیوەندی کۆمەڵایەتی و کات بەسەربردن بۆ مرۆڤ دابین بکەن، بەڵام لەوانەیە ببنە هۆی زیادەڕۆیی بەکارهێنان یان ئاکاری وەسوەسەیی  کە کاریگەری لەسەر کارکردنی تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی و پیشەیی دەکات. ئەو شێوازە کە بە بەکارهێنانی تۆڕی‌کۆمەڵایەتی‌کێشەدار ناسراوە، پەیوەندی بە هۆکارە دەروونییە جیاوازەکانەوە هەیە، که لەوانە تایبەتمەندی کەسایەتی و کێشەی ڕێکخستنی هەست دەتوانین نێو بەرین.

یەکێک لە تایبەتمەندیە کەسایەتەکان کە سەرنجی زۆری ڕاکێشاوە لە پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنانی تۆڕی‌کۆمەڵایەتی، خۆپەرستیە. ئەو کەسانەی مەیلی خۆپەرستیان هەیە زۆرجار تۆڕی‌کۆمەڵایەتی وەک ڕێگەیەک بۆ داواو و ڕاکێشانی ڕەزامەندی، سەرسامبوون، یان ئەرخەیان بوون بەکاردەهێنن. توێژینەوەکان دوو جۆری سەرەکی خۆپەرستیان دەستنیشان کردووە: خۆپەرستی خۆبەزلزان و خۆپەرستی لاواز. خۆپەرستی خۆبەزلزان بە متمانە بەخۆبوون و باڵادەستی و ئاکارەکانی گەڕان بەدوای سەرنج دەناسرێتەوە، لە کاتێکدا خۆپەرستی لاواز بریتییە لە نائەمنی و هەستیاری بەرامبەر ڕەخنە و پێویستی بە دڵنیاکردنەوە. هەردوو جۆری خۆپەرستی پەیوەست بوون بە بەکارهێنانی‌کێشەداری تۆڕی کۆمەڵایەتی، بەڵام هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم پەیوەندییە هێشتا ڕوون نین.

ترسی لە لەدەستدان، دیاردەیەکی دەروونییە کە مرۆڤەکان تووشی دڵەڕاوکێ دەکات کە لە  ئەزموون یان ڕووداویکۆمەڵایەتی ئەو هەستە درووست دەبێ، ئەوەش وەک ڕوونکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی بۆچی خۆپەرستەکان زیادەڕۆی دەکەن لە بەکارهێنانی تۆڕی‌کۆمەڵایەتی. لەوانەیە ئەو کەسانەی تایبەتمەندی خۆپەرەستانەیان هەیە، هەست بە پێویستییەکی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بەردەوام لە پێیوەندیدا بمێننەوە و ئاگاداری ژیانی کەسانی دیکە بن، ئەمەش دەبێتە هۆی کارلێکی وەسوەسەیی لەگەڵ تۆڕی‌کۆمەڵایەتی. بەڵام هەموو کەسێک بە یەک شێوە کاردانەوەی بەرامبەر بە ترسی لەدەستدان نیە. توێژەران گریمانەیان کردووە کە mindfulness، تایبەتمەندییەکی دەروونییە کە پەیوەندی بە هۆشیاری لە ساتەوەختی ئێستا و ڕێکخستنی هەستەکان هەیە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم ترسە و بەکارهێنانی تۆڕی‌کۆمەڵایەتی.

بۆ تاقیکردنەوەی ئەم بیرۆکانە، توێژەران توێژینەوەیەکی سەرهێڵیان لەگەڵ ٢٠٨ گەنجی پێگەیشتوو ئەنجامدا کە تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٨ ساڵ بوو، بەشداربووان زنجیرەیەک پرسیارنامەیان پڕکردەوە کە ئاستی خۆپەرەستی خۆبەزلزان و لاواز، ترسی لە لەدەستدان، تایبەتمەندی زەین‌ئاگایی و بەکارهێنانی کێشەداری‌تۆری‌کۆمەلایەتیان پێوانە کرد.

خۆپەرستی خۆبەزلزانانە بە بەکارهێنانی پرسیارنامەی کەسایەتی خۆپەرەستی-13 (NPI-13) هەڵسەنگێندرا، لە کاتێکدا خۆپەرەستی لاواز بە پێوەرەکانی خۆپەرستی زۆر هەستیار (HNS) پێوانە کرا. ترسی لەدەستدان بە بەکارهێنانی پێوەرەکانی ترسی لەدەستدان (FoMOS) هەڵسەنگێندرا، و mindfulness بە پێوەرەکانی هەست و بیرۆکە (CAMS-R) پێوانە کرا. بەکارهێنانی کێشەداری‌تۆڕی‌کۆمەڵایەتی بە بەکارهێنانی پێوەرەکانی ئالوودەبوون بە تۆڕی‌کۆمەڵایەتی بێرگن (BSMAS) پێوانە کرا، کە ئاکارەکانی وەک سەرقاڵبوونی زۆر ، سەختی کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنان و دەرئەنجامە نەرێنییەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا لەخۆدەگرێت.

توێژەران زانیاریەکانیان شیکردەوە بۆ ئەوەی بزانن ئایا ترسی لەدەستدان پەیوەندی نێوان خۆپەرستی و بەکارهێنانی کێشەداری تۆڕی‌کۆمەڵایەتی ڕوون دەکاتەوە یان نا. هەروەها لێکۆڵینەوەیان لەوە کرد کە mindfulness  کاریگەری لەسەر بەهێزی ئەم پەیوەندییە هەیە یان نا.

ئەنجامی توێژینەوەکە پشتگیری لەو بیرۆکەیە کرد کە ترسی لەدەستدان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی ئەو کەسانەی کە تایبەتمەندی خۆپەرستیان هەیە زیاتر تۆڕی‌کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی کێشەدار بەکاردێنن. هەردوو خۆپەرستی خۆبەزلزان  و لاواز بە ئاستی بەرزی ترسی لەدەستدان پەیوەست بوون ، کە لە بەرامبەردا پەیوەندی بە بەکارهێنانی کێشەداری تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە هەبوو. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسانەی تایبەتمەندی خۆپەرەستیان هەیە، ڕەنگە ڕوو لە تۆڕی‌کۆمەڵایەتی بکەن بۆ ئەوەی بەردەوام لە پێیوەندیدا بن و خۆیان لە هەستی ڕەتکردنەوە بەدوور بگرن.

لە هەمووی گرینگتر، توێژینەوەکە  دەریخست کە mindfulness کاریگەری ترسی لەدەستدان لەسەر بەکارهێنانی کێشەداری‌تۆڕی‌کۆمەڵایەتی کەمدەکاتەوە. ئەو بەشداربووانەی کە نمرەی زیاتریان لەسەر تایبەتمەندی mindfulness بەدەستهێناوە کەمتر ترسی لەدەستدان کاریگەری لەسەریان بووە؛ ئەوەش بەو مانایەیە کە تەنانەت ئەگەر دڵەڕاوکێی لەدەستدانی بۆنە کۆمەڵایەتییەکانیان بووبێت، ئەگەری کەمترە بەشداری لە ئاکارە وەسوەسیەکان بکەن بۆ بەکارهێنانی تۆڕیکۆمەڵایەتی. لەبەرامبەردا ئەوانەی ئاستی mindfulness کەمترە هەستیارتر بوون بەرامبەر بەو کاریگەرییە، ئەمەش ئەو بیرۆکەیە بەهێزتر دەکات کە ڕەنگە زەین وەک هۆکارێکی ئاگایی پارێزەر کار بکات.

ئەم دۆزینەوانە ئەوە نیشان دەدەن کە کەسانەی کە mindfulness لەسەر ترە ڕەنگە باشتر بن لە ناسین و بەڕێوەبردنی هەستی بەراوردکاری کۆمەڵایەتی یان ڕەتکردنەوە، بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بکەن وەک شێوازێک بۆ وەڵامدانەوە . لەبری ئەوەی کاردانەوەی کتوپڕیان هەبێت بەرامبەر بە ترسی لەدەستدان، ڕەنگە بتوانن سەرنجیان لەسەر ئێستا بێت و ئەو وەڵامانەی لە هەست سەرچاوە دەگرن بە شێوەیەکی کاریگەرتر ڕێکبخەن.

لە کاتێکدا ئەم توێژینەوەیە تێڕوانینێکی نوێ سەبارەت بە شێوە دەروونییەکانی پشت بەکارهێنانی‌کێشەدار لە توڕی کۆمەڵایەتی دەدات، بەڵام بەربەست و ئاستەنگیش هەیە کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت. سەرەتا هەموو زانیاریەکان لە یەک خاڵی کاتیدا کۆکراونەتەوە. ئەوەش توانای دیاریکردنی پەیوەندی هۆکار و کاریگەری کەم دەکات. توێژینەوەکانی داهاتوو کە بە شێوازی درێژخایەن رێکدەخرێن،دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ڕوونکردنەوەی کە ئایا ترسی لەدەستدان ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی بەکارهێنانی کێشەداری تۆڕیکۆمەڵایەتی یان ئایا هۆکاری دیکەش بەشدارن؟

ئاستەنگێەکیی دیکە ئەوەیە کە بەشداربووان بە شێوەیەکی سەرەکی لە گەنجانی پێگەیشتوو پێکهاتبوو کە لە پاشخانێکی کولتووری تایبەتەوە هاتبوون ،دەبێ ڕوونی کەینەوە کە ئاکارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تایبەتمەندییە دەروونییەکان دەتوانن لە سەرانسەری کولتوور و گروپە تەمەنییەکان جیاواز بن، لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو دەبێ بزانن کە ئایا ئەم دۆزینەوانە لە دانیشتوانی دیکەدا  پشتڕاست دەبنەوە یان نا.

جگە لەوەش، توێژینەوەکە پشتی بە پێوەرەکانی پرسیارنامە بەستووە، کە دەکرێت لەژێر کاریگەری ئارەزووی خواستراوی‌کۆمەڵایەتی یان کەموکوڕی لە خۆبینی بەشداربوواندا بێت. توێژینەوەکانی داهاتوو دەتوانن پێوەرە بابەتییەکانی بەکارهێنانی  تۆڕیکۆمەڵایەتی بەکاربهێنن، وەک بەدواداچوونی کاتی بەکارهێنانی شاشە یان زانیاری ئاکارەکان لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕیکۆمەڵایەتی، بۆ ئەوەی وێنەیەکی وردتر لە شێوازەکانی بەکارهێنان دابین بکەن.

سەرەڕای ئەم ئاستەنگیانە، دۆزینەوەکان تیشک دەخەنە سەر توانای دەستێوەردانەکانی بنەمای  mindfulness بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کێشەداری تۆری کۆمەڵایەتی. فێرکردنی مرۆڤەکان بۆ ئەوەی زیاتر هۆشیار بن دەتوانێت یارمەتیان بدات هەستەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەرتر ڕێکبخەن و ئەگەری ئەوە کەم بکەنەوە کە ڕوو لە تۆرەکۆمەڵایەتی بکەن وەک وەڵامێک بۆ دڵەڕاوکێ سەبارەت بە هەستی لەدەستدان. بە هەبوونی هۆشیاری زیاتر لە ساتەوەختی ئێستا، ڕەنگە  mindfulness یارمەتی تاکەکان بدات بۆ پەرەپێدانی خووی تۆڕە کۆمەڵایەتییە تەندروستەکان و ئامانجدارترەکان.

The study, “Narcissism and Problematic Social Media Use: A Moderated Mediation Analysis of Fear of Missing out and Trait Mindfulness in Youth,” was authored by Marco Giancola, Matteo Perazzini, Danilo Bontempo, Enrico Perilli, and Simonetta D’Amico.

وەرگێڕ: سەحەر مودەڕرەسی

تعداد لایک: 36

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

ترس-از-ریاضی-تا-اعتماد-به-نفس
لە ترسی بیرکارییەوە بۆ متمانە بە بیرکاری
زمان مطالعه: 10 دقیقه
خشونت-خواهران-و-برادران
زۆرجار ژنان زیاتر لە پیاوان بەرامبەر خوشک و براکانیان توند و تیژی دەکەن
زمان مطالعه: 10 دقیقه
دوستان -بهتر- از- شریک -عاشقانه
ڕەنگه هاوڕێکانت بۆ ته ندروستی دەروونیت باشتر بن له هاوبه شی پێوەندی ئه وینداری،به ڵام بۆچی؟
زمان مطالعه: 8 دقیقه
مردان -در -مراقبت -از -کودکان -
پیاوان که متر له ژنان گه رم و گوڕ و به ڕەوشت و لێ هاتوو سه یر دەکرێن سه بارەت به چاودێری و ئاگاداری منداڵان
زمان مطالعه: 4 دقیقه
پیشگیری-از-افسردگی
خۆپاراستن لە خەمۆکی لە مرۆڤی سەدەی بیست و یەک
زمان مطالعه: 8 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

جمیله-شافعی--
جەمیلە شافعی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *