چرا-به-روان‌درمانی-و-مشاوره-نیاز-داریم
تعداد لایک: 14
تعداد لایک: 14

بۆچی پێویستمان بە چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکارییە؟

پوختە

لە دونیای ئاڵۆز و خێرای ئەمڕۆدا، مرۆڤ زیاتر لە جاران ڕووبەڕووی گرژی دەروونی و قەیرانی ناسنامه و ململانێی دەروونی و فشارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە. لەم هەلومەرجەدا چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری ئامرازێکن هەم بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونە دەروونییەکان، هەم بۆ پرۆسەی گەشەکردنی تاکەکەسی و خودناسی و باشترکردنی کوالیتی ژیان. ئەم بابەتە بە پشتبەستن بە دۆزینەوەکانی دەروونناسی هاوچەرخ، پێویستییەکانی چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری بۆ مرۆڤی هاوچەرخ شی دەکاتەوە.

پێشەکی

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ئاڵۆزتربوونی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ئاستەنگە دەروونییەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. تەنیایی درێژخایەن، دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، لەبەین چوون بە هۆی کارکردنی زۆرەوە، تێکچوونی باری دەروونی، ناڕازیبوون لە ژیانی هاوبەشی، زەبر و زەنگی تەمەنی منداڵی و قەیرانی مانا تەنیا هەندێک لەو قەیرانانەن کە مرۆڤی مۆدێرن لەگەڵیاندا دەجەنگێت. لە وەها دۆخێکدا چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری وەک ژینگەیەکی سەلامەت و پڕ لە ئاسایش و زانستی کە چوارچێوەی هەیە، بۆ خودناسی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ زەبر و زەنگ و گەڕاندنەوەی هێزی دەروونی پێشکەش دەکرێت.

1.زۆربوونی تێکچوونی دەروونی و فشاری  دەروونی درێژخایەن

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە باوترین هۆکارەکانی کەمئەندامین لە جیهاندا. 

فشارە ئابوورییەکان، قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان، کێبڕکێی کاری، کۆچبەری، جیابوونەوە و شێوازی ژیانی سەرف کردنی بێهوودە تادێت مەترسی لەسەر تەندروستی دەروونی مرۆڤ زیاتر دروست دەکەن. چارەسەری دەروونی وەڵامێکی زانستی و کاریگەرە بۆ ئەم قەیرانە بەربڵاوە.

2.نەبوونی توانایی لە بەڕێوەبردنی هەست و سۆز و پێوەندییەکان

زۆر کەس لە کارامەییەکانی وەک ڕێکخستنی هەستەکان، کۆنترۆڵکردنی توڕەیی، چارەسەرکردنی ناکۆکی و بەڕێوەبردنی پێوەندی نێوان کەسەکان لاوازن. چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری ژینگەیەکی پەروەردەیی و ڕاهێنان  دابین دەکات بۆ ئەوەی تاک کارامەییەکانی ژیانی تەندروست بە شێوەیەکی کردەیی فێر بێت و لە ژیانی کەسی و پیشەیی خۆیدا بە کاریان بهێنێت.

3.خۆناسین و گەشەکردنی کەسی

چارەسەری دەروونی تەنیا بۆ کەسانی “نەخۆش” نییە؛ بەڵکو ڕەنگە هەر مرۆڤێک لەسەر ڕێگای ژیان پێویستی بە ژینگەیەک بۆ  بیرکردنەوە و دوبارەبیرکردنەوە و دۆزینەوەی ڕەگ و ڕیشەی بیرۆکەکان و شێوازی ئاکارەکانی هەبێت. لە دانیشتنەکانی چارەسەرکردندا تاک لەگەڵ لایەنە نائاگاکانی کەسایەتی خۆی ڕووبەڕوو دەبێتەوە و توانای هەڵبژاردنی هۆشیارانەتری لە ژیاندا هەیە.

4.ڕێگریکردن لە کێشەی دەروونی و تێکچوونە  ئاکارییەکان

ڕاوێژکاری دەتوانێت وەک ئامرازێک بۆ پێشگرتنی نەخۆشی بێت. زۆرێک لە قەیرانەکان، ئەگەر لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان بکرێن و کۆنتڕۆڵ بکرێن ، گەشە ناکەن و نابن به نەخۆشییەکی درێژخایەن یان تێکچوونی دەروون. بینینی ڕاوێژکار لە کاتی خۆیدا یەکسانە لەگەڵ بینینی پزیشک لە کاتی خۆیدا پێش ئەوەی نەخۆشییەکە پەرە بستێنێ.

5.زۆربوونی کوالیتی ژیان و ڕەزامەندی دەروونی

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە چارەسەری دەروونی کاریگەر دەتوانێت هۆی باش بوونی خۆبەگەورەزانین و  زۆر بوونی خۆڕاگری و باشتر بوونی خەو و کەم بوونی گرژی جەستەیی ببێت، و  ئاستی هەستکردن بە مانا لە ژیاندا بەرز بکاتەوە . تەنانەت ئەو کەسانەی کە لە ڕووی پزیشکییەوە تەندروستن، لەوانەیە لە ئاستێکی قووڵتری بێمانایی، بەتاڵی، یان بێ ئامانج بوون لە ناڕەحەتی دا بن کە چارەسەری دەروونی دەتوانێت ئەوانە دیسان بگەڕێنێتەوە.

6.بەکارهێنانی چارەسەری دەروونی لە بوارە جیاوازەکان دا

سنووری چارەسەری دەروونی تەنیا چارەسەرکردنی تێکچوونی توندی دەروونی نییە. ئەم ڕێبازە زانستییە لە بوارێکی فراوانتری ژیانی ڕۆژانەشدا بەکاردێت:

الف) پێوەندی ژیانی هاوسەرگیری و خێزانی

زۆرێک لە ناکۆکییەکانی ژیانی هاوسەرگیری سەرچاوەدەگرن لە شێوازی هۆگربوون و تێڕوانینە هەڵەکانی نێوان پێوەندی و شێوازە بەرگرییە چارەسەرنەکراوەکان لە منداڵییەوە. چارەسەری تاکەکەسی یان هاوسەرەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چاککردنەوەی پێوەندییەکە، زۆرکردنی هاودڵی و دانانی شێوازێکی پێوەندی تەندروست.

ب)مەودای کار و لەبەین چون بە هۆی کارکردن

دڵەڕاوکێی بە هۆی کار، لەبەین چوون بە هۆی کار، ناڕازیبوون لە ڕێڕەوی پیشە و ململانێی شوێنی کار لەو بابەتانەن کە لە چارەسەری دەروونیدا شی دەکرێنەوە و بنیات دەنرێنەوە. دەروونناس دەتوانێت یارمەتی کەسێک بدات سنووری دەروونی لێهاتوویی خۆی بناسێتەوە و شێوازی بەرەنگابوونەوەی کاریگەرتر دابنێت.

ج)قەیرانی ناسنامە و گۆڕانی ژیان

قۆناغە جیاوازەکانی ژیان (گەورەبوون، هاوسەرگیری، جیابوونەوە، کۆچکردن، خانەنشینی) زۆرجار قەیرانی دەروونی لەگەڵدایە. دەروونناس یارمەتی تاک دەدات بە دابینکردنی سەکۆیەک بۆ تێگەیشتن و پرۆسێس کردنی هەستیارانەی ئەو قەیرانانە باشتر خۆی بگونجێنێت.

د)گەشەپێدان بە خود و گەڕان بەدوای مانادا

ئێگزیستانسیەڵ تراپی و هیومەنئێستیک تراپی ڕێگە بە مرۆڤ دەدات مانایەکی قووڵتر لە ژیانیدا بدۆزێتەوە و لەگەڵ ترسی مردن و بەتاڵی و تەنیایی ڕووبەڕوو ببێتەوە و هەڵبژاردنی ڕەسەنتر لە ژیاندا بکات.



پێشنیارەکان

  • دامەزرانی کولتوری گەڕان بەدوای چارەسەری دەروونیدا: پەروەردەی گشتی سەبارەت بە سوودەکانی چارەسەری دەروونی لە ڕێگەی میدیا و پەروەردە و سیستەمی تەندروستی دەروونی دەتوانێت تابووی گەڕان بەدوای چارەسەردا کەم بکاتەوە.
  • زۆر بوونی دەستگەیشتن بە شێوەی گشتی بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی: تێچووی چارەسەری دەروونی بۆ زۆرێک لە چینەکانی کۆمەڵگا زۆر و گرانە. پێویستە بیمەی خزمەتگوزارییە دەروونییەکان لە سیستەمی تەندروستیدا جێگیر بکرێت.
  • فێرکردنی چارەسەری دەروونی لە ئاستی پسپۆڕی دا: بەرز کردنەوەی ئاستی زانستی دەروونناسان، زیادکردنی چاودێری بە لێهاتوویی، و نوێکردنەوەی بەردەوامی ڕاهێنان لە زانکۆکان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکان.
  • گرنگیدانی تایبەت بە تەندروستی دەروونی بە شێوەی پێشگیرانە لە قوتابخانە و زانکۆ و شوێنی کار: دانانی سەنتەری ڕاوێژکاری لەم دامەزراوانەدا دەتوانێت ڕێگری بکات لە ڕوودانی کێشەی جددی‌تر.

 

چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکاری  پێویستی مرۆڤە لە ئەمڕۆدا؛ نەک تەنها بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی، بەڵکو بۆ باشتر تێگەیشتن لەخۆد و وەرگرتنەوەی هێزی دەروونی، بەڕێوەبردنی پێوەندییەکان و زۆرکردنی کوالیتی ژیان. بە قبوڵکردنی گرنگی تەندروستی دەروونی، پێویستە تێڕوانینی کۆمەڵگا بۆ چارەسەری دەروونی  لە حوکمدان و تابۆ دوور بکەوێتەوە و پێگەیەکی هاوشێوەی چاودێری پزیشکی پێ‌بدات.

 

لە دونیای ئەمڕۆدا بینینی پزیشکی دەرونی نیشانەی لاوازی نییە؛ بەڵکو نیشاندەری  هۆشیاری و بەرپرسیارێتی و پێگەیشتنی دەروونییە.

ئەنجامی کۆتایی

چارەسەری دەروونی پێویستییەکە بۆ مرۆڤی هاوچەرخ کە لە ناوەڕاستی قەیرانی دەروونی و مانا و کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵ دەدا گوێی لێ بگیرێ و لێی تێبگەن و ڕزگاربێت. داوای یارمەتی لە دەروونناس نیشانەی لاواز بوون نییە، بەڵکو نیشانەی ئازایەتییە بە هۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خۆت. دەروونناس نەک هەر مرۆڤ لە ئازارەکان ڕزگار دەکات، بەڵکو توانای ژیانی هۆشیارانە و خۆشەویستی و بەخشینی مانا بە ژیان زۆر دەکات.

_______

 

سەرچاوەی زانستی(APA):

 

  • American Psychological Association. (2020). Publication Manual of the American Psychological Association (7th ed.). Washington, DC: APA.

 

  • Elliott, R., Bohart, A. C., Watson, J. C., & Greenberg, L. S. (2011). Empathy. Psychotherapy, 48(1), 43–49.

 

  • World Health Organization. (2019). Mental health: Strengthening our response. https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/mental-health-strengthening-our-response


وەڕگێڕ: سارامووسەویان

تعداد لایک: 14

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

ئاژەڵی-نێوماڵ
ئاژەڵی نێوماڵ، داواکاری منداڵ یان ئامرازی پەروەردە
زمان مطالعه: 8 دقیقه
فروید-تا-نو-روانکاوی
تیۆری دەروونشیکاری: لە فرۆیدەوە تا دەروونشیکاری نوێ
زمان مطالعه: 6 دقیقه
Albert-Bandura
تیۆری فێربوونی‌کۆمەڵایەتی ئەلبێرت باندۆرا: کارلێکی نێوان تاک ، ئاکار و ژینگە
زمان مطالعه: 7 دقیقه
Carl-Rogers
تیۆری کارڵ ڕۆجەرس: چارەسەری دەروونیCCT  (کە بەردەنگ لەو ڕوانگەیەدا زۆر گرینگە) و دەروونناسی مرۆڤانە 
زمان مطالعه: 9 دقیقه
استفاده-مشکل‌ساز-از-پورنوگرافی
ئەو ژنانەی کە خۆیان زیاتر قەبوڵە ، کەمتر بەر بەکارهێنانی کێشەداری پۆرنۆگرافیا دەکەون.
زمان مطالعه: 8 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

چیمن-مصطفی-پور
دوکتور چیمەن مستەفاپوور
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ڕاوێژکاریی بنەماڵە

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *