بەشداریکردنی باوک بە کوالیتیێکی نزم دەبێتە هۆی ئەوەی کوڕان لە پێوەندی ئەوینداریدا کەمتر وەبەرهێنان بکەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Evolutionary Psychological Science)دا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کوالیتی وەبەرهێنانی باوکان لە تەمەنی منداڵیدا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بیروباوەڕی کوڕانی پێگەیشتوو هەیە سەبارەت بە پێوەندی ئەوینداری و ئامادەیی بۆ وەبەرهێنان لە هاوژینەکەیاندا.
وەبەرهێنانی دایک و باوک بە تایبەت لە لایەن باوکەوە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی گەشەی دەروونی و ئاکاری منداڵان لە قاڵب دەدات. لێکۆڵینەوەکانی پێشوو دەریانخستووە کە ئەو کچانەی کە بە بێ باوک گەورە دەبن یان کوالێتی بەشداریکردنی باوکیان نزمە، چاوەڕوانی پابەندبوونیان لە پیاوان کەمترە . بەڵام ئایا کوڕان کاریگەری هاوشێوەیان هەیە یان نا، بە ڕادەیەکی زۆر تا ئێستا نەکۆڵراوەتەوە.
توێژەران دانیال جەی دێلپرایۆر و ڕێبێکا ڕیدەر لێکۆڵینەوەیان لەوە کرد کە ئایا وەبەرهێنانی باوکان بە کوالیتی نزم دەبێتە هۆی ئەوەی کوڕان باوەڕیان بەوە هەبێت کە بە شێوەیەکی گشتی پیاوان کەمترین وەبەرهێنان لە پێوەندییەکاندا دەکەن و ژنان پێویستیان بە پابەندبوونی کەمی پیاوانە هەیە یان نا؟
هەروەها لێکۆڵینەوەیان لەوە کرد کە ئایا ئەم بیروباوەڕانە دواتر ئامادەیی کوڕان بۆ وەبەرهێنان لە هاوژینهکهیاندا کەم دەکەنەوە،
توێژەران لە ڕێگەی Prolific Academicکە پلاتفۆرمی توێژینەوەی ئۆنلاینە، ٤٨٦ پیاویان لە تەمەنی ١٨ بۆ ٣٦ ساڵ (بە ڕێژەی تەمەنی ٢٩ ساڵ) لە ئەمریکاوە وەرگرتووە.
ئەم توێژینەوەیە چەندین پێوەری هەڵسەنگاندووە، لەوانە:
- کوالیتی وەبەرهێنانی باوکایەتی: بەشداربووان ئاستی گەرم و گوڕی و پشتگیری و بەشداریکردنی باوکەکانیان لە ماوەی 16 ساڵی یەکەمی ژیانیاندا ڕیزبەندی کردوە؛
- بوونی باوک: بەشداربووان ڕایانگەیاند کە ئایا باوکە بایۆلۆژیکەکەیان بە بەردەوامی لە منداڵیدا ئامادە بووە یان نەبووە؛
- کاریگەری دایک: بەشداربووان گەرم و گوڕی و بەشداریکردنی دایکیان هەڵسەنگاند بۆ ئەوەی دیاری بکەن کە ئایا باوکەکان کاریگەری ناوازەی بەرزتر لە کاریگەری دایکایەتییان هەیە؟
- بیروباوەڕەکان سەبارەت بە پێوەندی: بەشداربووان ئەو پێوەرانەیان تەواو کرد کە بیروباوەڕەکانیان سەبارەت بە وەبەرهێنانی ئاسایی پیاوان لە پێوەندیدا و چاوەڕوانی ژنان بۆ پابەندبوونیان هەڵدەسەنگاند؛
- ئامادەیی بۆ وەبەرهێنانی تاکی: بەشداربووان وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە سەبارەت بە ئامادەیی خۆیان بۆ پابەندبوونی ئەوینداری، بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوژین و و گرینگیدان بە پێوەندییەکان.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە کوالیتی وەبەرهێنانی باوکانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بیروباوەڕی کوڕان سەبارەت بە پێوەندییەکان هەبووە. ئەو کوڕانەی کە ئاستی گەرم و گوری و بەشداریکردنی کەمتریان لەلایەن باوکەوە ئەزموون کردووە، زیاتر پێیانوابووە کە پیاوان بە شێوەیەکی گشتی کەمترین وەبەرهێنان لە هاوژینەکەیاندا دەکەن، وا گریمانە دەکەن کە ژنان لەلایەن پیاوانەوە پێویستیان بە پابەندبوونێکی کەم هەیە ، و کەمتر ئامادەیی خۆیان نیشان دەدەن بۆ وەبەرهێنان لە پێوەندی ئەوینداریدا.
گرنگ ئەوەیە کە ئەم نەخشانە تەنانەت دوای کۆنترۆڵکردنی بوون یان نەبوونی باوکەکەش بەردەوام بوون، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە کوالیتی سۆزداری بەشداریکردنی باوک گرنگتر لە بوونی جەستەییە.
کاریگەری باوکایەتی تەنانەت دوای لەبەرچاوگرتنی گەرم و گوڕی و بەشداریکردنی دایکان بە شێوەیەکی بەرچاو ماوەتەوە. لە کاتێکدا گەرم و گوڕی دایکان پێوەندی بە ئامادەیی گشتی کوڕانەوە هەبوو بۆ وەبەرهێنان لە هاوبەشی ژیانیان، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو بیروباوەڕەکانیان سەبارەت بە وەبەرهێنانی ئاسایی پیاوان یان چاوەڕوانییەکانی ژنان لە قاڵب نەدا.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە باوکان ڕۆڵێکی ناوازە و گرنگ دەگێڕن لە گواستنەوەی چاوەڕوانییەکان و ئاکارەکانی پێوەست بە پێوەندی نێوان نەوەکان.
دل پریور و ریدر هەروەها دەریانخست کە باوەڕەکانی سەبارەت بە پێوەندی لە نێو کوڕان ،پێوەندی بە وەبەرهێنانی باوکانە و حەزی ئەوان بۆ وەبەرهێنان و بە ئامانج گەیشتن لە پێوەندی خۆیان ،نێوبژی دەکات و وەک ڕێگایەکی دەرونناسانەیە کە ئەزمونەکانی سەردەمی منداڵی بە ئاکارەکانی گەورەساڵی پەیوەست دەکا.
ئەم دۆزینەوانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو دەستێوەردانانەی کە ئامانجیان شکاندنی خولەکانی نێوان نەوەکان بۆ وەبەرهێنانی نزمی باوکایەتییە.
شایەنی باسە کە سروشتی پێوەندییەکانی ئەم توێژینەوەیە لە دەرەنجامە هۆکارییەکانی سەبارەت بە کاریگەری وەبەرهێنانی باوکایەتی لەسەر بیروباوەڕی کوڕان لە پێوەندی دا ڕێگری دەکات.
The study, “Quality of Paternal Investment and Adult Sons’ Beliefs About Romantic Relationships” was authored by Danielle J. DelPriore and Rebecca Reeder