فروید-تا-نو-روانکاوی
تعداد لایک: 14
تعداد لایک: 14

تیۆری دەروونشیکاری: لە فرۆیدەوە تا دەروونشیکاری نوێ

کورتەیەک لەسەر ئەو تیۆریە:

تیۆری دەروونشیکاری، کە لەلایەن سیگمۆند فرۆیدەوە دامەزراوە، یەکێکە لە ڕێبازە گرینگ و کاریگەرەکان لە مێژووی دەروونناسی و چارەسەری دەروونیدا. ئەم ڕوانگەیە جەخت لەسەر چەمکەکانی وەک نائاگایی، ململانێ ناوخۆییەکان، ئەزموونی منداڵی و پێکهاتەی دەروون دەکاتەوە. دوای فرۆید، دەروونشیکارانی وەک یۆنگ، ئادلێر، کلاین، ئێریکسۆن و هۆرنای، ڕەخنەیان لەم تیۆرە گرت و پێداچوونەوەیان بۆ کرد و لق و پۆپی هەمەچەشنیان دروست کرد. ئەم وتارە لە گرینگترین تیۆرییەکانی دەروونشیکاری کلاسیک و هاوچەرخ دەکۆڵێتەوە.

1. شیکاری‌دەروونی‌کلاسیکی فرۆید:

سیگمۆند فرۆید، دامەزرێنەری شیکاری دەروونی، زەینی مرۆڤی بە سێ ئاستدا دابەشکرد: هۆشیار، پێشئاگا و نائاگا (فرۆید، ١٩٠٠/٢٠١٠). هه ڕوەها پێکهاتەی کەسایەتی به سێ بەش دابەشکرد: ئید(Id)، ئیگۆ (Ego)و سوپه ڕئیگۆ (Superego)، که له کارلێککردن و ململانێ لەگەڵ یەکتردا هەڵسوکەوت و ئەزموونی مرۆڤ، له قاڵب دەدەن (فرۆید، 1923/1961).

فرۆید پێی وابوو کە ڕەگ و ڕیشەی زۆرێک لە تێکچوونە دەروونییەکان لە ململانێ سەرکوتکراوەکانی منداڵی دایە. پێنج قۆناغی گەشەکردنی دەروونی-جنسی ناساند: دەم، کۆم، ئەندامی نێرینە، شاراوەیی و ئەندامی زاوزێ. جێگیربوون یان ململانێ لە هەریەکێک لەو قۆناغانە بناغەی تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی  و زەبر و زەنگی دەروونییە  لە داهاتوودا(فرۆید، ١٩٠٥/١٩٥٣).

2. چەمکە بنەڕەتییەکانی شیکاری دەروونی:

گرینگترین چەمکەکانی تیۆری دەروونشیکاری بریتین لە :

• نائاگایی (Unconscious): بەشێک لە زەین کە بیرۆکە و بیرەوەری و ئارەزووی سەرکوتکراوی تێدایە و کاریگەری لەسەر ڕەفتارەکانمان دەبێت بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگاداری بین.

• شێوازەکانی بەرگری: ئەو شێوازانەی کە “ئیگۆ” بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە دڵەڕاوکێی پەیوەست بە  ململانێ دەروونییەکان بە کاری دەهێنێت سەرهەڵدەدات، وەک سەرکوتکردن، ، ڕەوانەکردن(گواستنەوە)، بەرزکردنەوە و نکۆڵی (فرۆید، ١٩٣٦/١٩٦٦).

• شیکاری خەون: فرۆید خەونەکانی بە “رێگای شاهانە بۆ نائاگا”  و شیکاری خەونی بە یەکێک لە ئامرازەکانی چارەسەری دەروونی دەزانی (فرۆید، ١٩٠٠/٢٠١٠).

3. کارل گوستاڤ یۆنگ و دەروونناسی شیکاری:

یۆنگ  (Jumg) کە سەرەتا خوێندکاری فرۆید بوو، بە ناساندنی چەمکی نائاگایی بەکۆمەڵ   (Collective Unconscious )خۆی لێ دوور خستەوە. یۆنگ پێی وابوو لە قووڵایی دەروونی هەموو مرۆڤەکاندا، پێکهاتەی هاوبەش هەیە کە پێیان دەوترێت کۆنەسەرمەشق (Archetypes )کە لە ئەفسانە و هونەر و خەون و کولتووردا دەردەکەون (جۆنگ، ١٩٥٩).

کەسایەتی بە پرۆسەیەکی زیندووه و بەرەوپێشچوو و ئامانجدار دەزانی کە لە ڕێگەی تاکناسیەوە (Individuation) بەرەو یەکپارچەیی دەروونی دەڕوات.

4. ئەلفرێد ئادلێر و دەروونناسی تاکەکەسی:

ئادلێر بە پێچەوانەی فرۆیدەوە مرۆڤی بە بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی و ئامانجدار دەزانی. ئادلێر لەبری ئەوەی جەخت لەسەر ئارەزووە سێکسییەکان بکاتەوە، جەختی لە هەستکردن بە کەمتەرخەمی و بەدواداچوون بۆ باڵادەستی دەروونی کردەوە (Adler, 1931). ئەو پێی وایە شێوازی ژیان و ئامانجی تاکەکەسی و ئاستی‌حەزی کۆمەڵایەتی ،کەسایەتی و  تەندروستی دەروونی دیاری دەکات.

5.میلانی کلاین و شیکاری دەروونی منداڵان:

میلانی کلاین، پێشەنگی شیکاری دەروونی منداڵان، ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو لە پەرەپێدانی چەمکەکانی نائاگایی سەرەتایی. لەبری ئەوەی سەرنجی لەسەر قۆناغە دەروونییە سێکسییەکانی فرۆید بێت، سەرنجی لەسەر پەیوەندییە بابەتیەکان (Object  Relations)بوو. بە بڕوای کلاین، لە مانگەکانی یەکەمی ژیان دا، کۆرپە لە دۆخە دەروونییەکانی وەک پارانۆید-سکیزۆید و خەمۆکیدا تێوەر دەگلێ، کە بناغەی پەیوەندییەکانی داهاتووی پێکدەهێنن (کلاین، ١٩٤٦).

6. ئێریک ئێریکسۆن و گەشەسەندنی دەروونی-کۆمەڵایەتی:

ئێریکسۆن بە جەختکردنەوە لەسەر کولتوور و کۆمەڵگا و شوناس، تیۆری فرۆیدی فراوانتر کرد و لەبری قۆناغە دەروونییە سێکسییەکان، هەشت قۆناغی گەشەسەندنی دەروونی-کۆمەڵایەتی پێشنیار کرد کە تا تەمەنی پیری بەردەوامن (Erikson, 1950; 1968). هەر قۆناغێک قەیرانێک لەخۆدەگرێت کە ئەگەر بە سەرکەوتوویی چارەسەر بکرێت، دەبێتە هۆی تایبەتمەندییەکی باشی دەروونی ، وەک هیوا، دڵسۆزی، خۆشەویستی، یان عاقڵی.

7. شیکارە دەروونییە نوێیەکان:

شیکارە دەروونییە نوێیەکان، وەک کارین هۆرنای، هێری ستاک سولیڤان و ئێریک فرۆم ڕەخنەیان لە ڕوانگەی فرۆید گرت و جەختیان لەسەر ڕۆڵی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، دڵەڕاوکێی نێوان‌تاک، کولتوور و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی لە پێکهاتنی دەروونی مرۆڤدا کردەوە.

• هۆرنای پێیوابوو کە سەرچاوەی دڵەڕاوکێ پێیوەندییە ناکارامەکانی منداڵییە نەک تەنها ململانێی سێکسیەکان (Horney, 1950).

• فرۆم تیشکی خستە سەر ڕۆڵی کۆمەڵگا و ئازادی و قەیرانی مانا لە مرۆڤی مۆدێرن دا (Fromm, 1947).

دەرەنجام:

تیۆری دەروونشیکاری، بە بەدەست‌هێنانی چەندین پێشکەوتن، وەک یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی دەروونناسی کلینیکی و چارەسەری‌دەروونی‌قووڵ دەمێنێتەوە. چەمکەکانی وەک نائاگایی، شێوازی بەرگری، ئەزموونی منداڵی و چارەسەری شیکاری‌پێیوەندی تا هێشتا کاریگەرییان لەسەر ڕێبازە جیاوازەکانی چارەسەری دەروونی ئەمڕۆ هەیە. لقە نوێیەکانی شیکاری دەروونی تێگەیشتنێکی فراوانتر لە دەروونی مرۆڤ پێشکەش دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی کولتوور و کۆمەڵگا و پەیوەندییەکانی مرۆڤ.

سەرچاوەکان:

 (APA):

• Adler, A. (1931). What life should mean to you. Little, Brown.

• Erikson, E. H. (1950). Childhood and society. Norton.

• Erikson, E. H. (1968). Identity: Youth and crisis. Norton.

Freud, S. (1900/2010). The interpretation of dreams. Basic Books.

• Freud, S. (1905/1953). Three essays on the theory of sexuality. Hogarth Press.

• Freud, S. (1923/1961). The ego and the id. Norton.

• Freud, S. (1936/1966). The problem of anxiety. Norton.

• Fromm, E. (1947). Man for himself: An inquiry into the psychology of ethics. Rinehart.

• Horney, K. (1950). Neurosis and human growth: The struggle toward self-realization. Norton.

• Jung, C. G. (1959). The archetypes and the collective unconscious. Princeton University Press.

• Klein, M. (1946). Notes on some schizoid mechanisms. International Journal of Psycho-Analysis, 27, 99–110.

تعداد لایک: 14

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

ئاژەڵی-نێوماڵ
ئاژەڵی نێوماڵ، داواکاری منداڵ یان ئامرازی پەروەردە
زمان مطالعه: 8 دقیقه
فروید-تا-نو-روانکاوی
تیۆری دەروونشیکاری: لە فرۆیدەوە تا دەروونشیکاری نوێ
زمان مطالعه: 6 دقیقه
Albert-Bandura
تیۆری فێربوونی‌کۆمەڵایەتی ئەلبێرت باندۆرا: کارلێکی نێوان تاک ، ئاکار و ژینگە
زمان مطالعه: 7 دقیقه
Carl-Rogers
تیۆری کارڵ ڕۆجەرس: چارەسەری دەروونیCCT  (کە بەردەنگ لەو ڕوانگەیەدا زۆر گرینگە) و دەروونناسی مرۆڤانە 
زمان مطالعه: 9 دقیقه
استفاده-مشکل‌ساز-از-پورنوگرافی
ئەو ژنانەی کە خۆیان زیاتر قەبوڵە ، کەمتر بەر بەکارهێنانی کێشەداری پۆرنۆگرافیا دەکەون.
زمان مطالعه: 8 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

فرشته-شریف-زاده
فریشتە شەریفزادە
کارناسی باڵای ڕاوایژکاری بنەماڵە

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *