روان-درمانی-چیست
تعداد لایک: 20
تعداد لایک: 20

جۆرەکانی چارەسەری دەروونی چین؟

چارەسەری دەروونی بریتییە لە کۆمەڵێک شێوازی زانستی و پێوەندی دار کە یارمەتی مرۆڤەکان دەدات بە شێوەیەکی تەندروستتر لەگەڵ کێشەی دەروونی، هەستیاری، ئاکاریی یان پێوەندی نێوان خودی کەسەکان ڕووبەڕوو ببنەوە. دەروونناس بە بەکارهێنانی گفتوگۆ و تەکنیکە زەینییەکان و شێوەی تایبەت ڕێگای چاکبوونەوەی تاکەکان ئاسان دەکات.

لەم بابەتەدا سەیری جۆرە باوەکانی چارەسەری دەروونی دەکەین کە لەسەر بنەمای تیۆرییە جیاوازە دەروونییەکان دامەزراون. ئەگەر بەدوای باشترین شێوازی چارەسەرکردنی خۆت یان کەسە نزیکەکانت دەگەڕێی، ئاشنابوون بەم ڕێگایانە دەتوانێت ڕێنمایییەکی باش بێت. 

1.هەست و بیرۆکەکاگنێتیڤ تراپی(CBT)
یەکێکە
لە باوترین و زانستیترین شێوازەکانی چارەسەرکردن. CBT وای دادەنێ کە بیرۆکەکان و هەستەکان و ئاکارەکان بەیەکەوە پێوەندییان هەیە. ئەم چارەسەرە یارمەتی چارەسەرخوازەکان دەدات ئەو بیرۆکانەی کە لە راستێ دوورن یان نەرێنین دەستنیشان بکرێت و بیرۆکەی ڕاستەقینە جێگەیان بگرێتەوە. چارەسەری CBT  بۆ دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، وەسواس و تێکچوونەکانی تر کاریگەرە. 

2.سایکۆداینامیک تراپی( Psychodynamic Therapy،شیکاری).
ئەم شێوازە ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە سەر تیۆرییەکانی فڕۆید و ئامانجی ئاشکراکردنی ململانێ نائاگاکان و ئەزموونەکانی منداڵی و کاریگەری ئەوانە لەسەر ژیانی ئێستایە. لەم چارەسەرەدا کەسەکە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پاڵنەرەکانی دەروونی خۆی بەدەست دەهێنێت. 

3.هیومەنستیک تراپی(humanistic therapy، لە چوارچێوەی چارەسەرخواز دا)
لەم ڕێبازەدا کە لەلایەن کارل ڕۆجەرزەوە دامەزراوە، دەروونناس ژینگەیەکی سەلامەت و قبوڵکەر دروست دەکات بۆ ئەوەی کەسەکە بتوانێت بە ئازادی هەستەکانی خۆی دەرببڕێت. جەختی سەرەکی لەسەر گەشەکردنی تاکی و ئاگاداری لە خود و بەدیهێنانیخۆی ڕاستەقینەیە. 

4.دایێڵیکتیکاڵ بیهەڤیێر تراپی(Dialectical Behavior Therapy)
(DBT)تێکەڵەیەک لە(CBT) و ئاگایی زەینییە(mind funles) و بەکاردێت بۆ  چارەسەرکردنی تێکچوونی کەسایەتی سنووری(Borderline personality disorder) ،  ئەو ئاکارانەی زیان‌ دەگەیێنن بە خودی کەسەکان ، و وەرچەرخانی توندی هەستەکان. ئەم شێوازە گرینگی بە فێرکردنی کارامەیی وەک بەرگەگرتنی ناڕەحەتی، ڕێکخستنی هەستەکان و پێوەندی کاریگەر دەدات. 

5.چارەسەری بنەماڵەیی و چارەسەری هاوسەران
لەم شێوازەدا کێشە دەروونییەکان لە چوارچێوەی پێوەندی بنەماڵە یان ئەوینداری پشکنینی بۆ دەکرێت. ئامانج لەوە باشترکردنی پێوەندییەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و باشتر تێگەیشتن لە ڕۆڵی کەسەکان لە نێو یەکدایە. چارەسەری خێزانی زۆر بەسوودە بۆ هەرزەکاران و منداڵان و هاوسەران. 

6.چارەسەر بە بنەمای قبوڵکردن و پابەندبوون (ACT)
(ACT)جەخت لەسەر قبوڵکردنی بیرۆکە و هەستە  ناخۆشەکان دەکات بەبێ ئەوەی هەوڵی سەرکوتکردنیان بدرێت. ئامانجی کۆتایی ئەم چارەسەرە بریتییە لە هەوڵدان بۆ بەهاکانی ژیانی تاکی و دروستکردنی ژیانێکی مانادار 

 ئاگایی زەینی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەم ڕێبازەدا. 

7.مایند فونلێس تراپی(mindfulness based cognitive therapy)
تێکەڵەیەک لە CBT و ڕاهێنەکانی ئاگایی زەینییە(مایند فونلێس) . MBCT بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی خەمۆکی و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ بەکاردێت. لەم شێوازەدا، چارەسەرخواز فێر دەبێت بیرکردنەوە نەرێنییەکان بەبێ حوکمدان قبوڵ بکات و کەمتر لەگەڵیان تێکەڵ بێت. 

8. سکیما تراپی (Schema Therapy)
ڕێبازێکی قووڵ و تێکەڵاو کە سەرنج دەخاتە سەر نەخشە ناجێگیره دەرونیەکان (داوەکانی ژیان). ئەم داوانە بەگشتی لە منداڵیدا دروست دەبن و لە تەمەنی گەورەساڵیدا کێشەی هەستیاری و ئاکاری دروست دەکەن. ئەم چارەسەرە زۆر بەسوودە بۆ تێکچوونی کەسایەتی. 

9.چارەسەری تەرکیز لەسەر هەستیاری (Emotion focused therapy)
هەستەکان بە هۆکاری سەرەکی گۆڕانکاری دادەنرێن. هەرمرۆڤێک فێردەبێت هەست و سۆزە چارەسەرنەکراوەکانی دەستنیشان بکات و ئەزموونی بکات و بە شێوەیەکی گونجاو ڕێکیان بخات. ئەم شێوازە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە چارەسەرکردنی کێشە پێوەندی‌دارەکان و چارەسەری هاوسەرەکان بەکاردەهێنرێت. 

10.ئێگزیستانسیەڵ تراپی( Existential  therapi) 
چارەسەری بوونگەرایی باس لە چەمکە قووڵەکان وەک مانا، ئازادی، تەنیایی، مردن و بەرپرسیارێتی تاکی دەکات. ئەم ڕێبازە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە ڕووبەڕووی قەیرانی مانا یان دڵەڕاوکێی فەلسەفی دەبنەوە. 

11.چارەسەری تێکەڵاو (Integrative Therapy)
لەم شێوازەدا، دەرون ناس چەندین ڕێگەی جیاواز بەپێی پێداویستییەکانی چارەسەرخواز بەکاردەهێنێت . چارەسەرە دەروونیێک کە چەند پڕۆسەی هەیە یارمەتی دەروونناسانی بە ئەزموون دەدات بە باشترین شێوە بەپێی هەر کەسێک چارەسەر بکەن. 

ئەنجام 

چارەسەری دەروونی ئامرازێکی بەهێز بۆ خۆدۆزینەوە و گەشەکردنی تاکی و چارەسەرکردنی کێشە دەروونییەکانە. هەڵبژاردنی گونجاوترین جۆری چارەسەرکردن پێوەستە بە تایبەتمەندی تاکی و جۆری کێشەکەت و شێوازی کەسایەتیت. ئەگەر تۆ بەدوای دەستپێکردنی چارەسەری دەروونیدا دەگەڕێیت، ڕاوێژکردن لەگەڵ دەروونناسێکی پیشەیی دەتوانێت هەنگاوی یەکەمی کارامەیی بێت. 

 

تعداد لایک: 20

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

ئاژەڵی-نێوماڵ
ئاژەڵی نێوماڵ، داواکاری منداڵ یان ئامرازی پەروەردە
زمان مطالعه: 8 دقیقه
فروید-تا-نو-روانکاوی
تیۆری دەروونشیکاری: لە فرۆیدەوە تا دەروونشیکاری نوێ
زمان مطالعه: 6 دقیقه
Albert-Bandura
تیۆری فێربوونی‌کۆمەڵایەتی ئەلبێرت باندۆرا: کارلێکی نێوان تاک ، ئاکار و ژینگە
زمان مطالعه: 7 دقیقه
Carl-Rogers
تیۆری کارڵ ڕۆجەرس: چارەسەری دەروونیCCT  (کە بەردەنگ لەو ڕوانگەیەدا زۆر گرینگە) و دەروونناسی مرۆڤانە 
زمان مطالعه: 9 دقیقه
استفاده-مشکل‌ساز-از-پورنوگرافی
ئەو ژنانەی کە خۆیان زیاتر قەبوڵە ، کەمتر بەر بەکارهێنانی کێشەداری پۆرنۆگرافیا دەکەون.
زمان مطالعه: 8 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

پروین-کدخدامحمدی
پەروین کەدخوداموحەممەدی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *