رابطه-جنسی-عالی
تعداد لایک: 4
تعداد لایک: 4

دەوڵەمەندکردنی پێیوەندی سێکسی هاوسەرەکان بە چالاککردنی پێنج خاڵی گرینگ

پوختەیەک لەسەر ئەو بابەتە

پێیوەندی سێکسی یەکێکە لە بابەتە گرینگەکانی ڕەزامەندی هاوسەرگیری. چەند هۆکار کاریگەرییان لەسەر چۆنێتی ئەم پێیوەندییە هەیە، کە ئەگەر پشتگوێ بخرێت دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئارەزوو و گەرم و گوڕی. ئەم بابەتە بە ڕێبازێکی کاریگەر  پێنج بواری گرینگ و سەرەکی لەخۆدەگرێت کە دەتوانێت پێیوەندی سێکسی ژن و مێرد بەهێز و چێژبەخشتر بکات. ئەم پێنج خاڵە بریتین لە پێیوەندی سۆزداری، گفتوگۆی کراوە، هەمەچەشنی لە پەیوەندی، تەندروستی جەستەیی و پێیوەندی مەعنەوی. لە کۆتاییدا رێکارەکانی چالاککردنی هەریەکێک لەم پێکهاتانە دەخرێنەڕوو.

پێشەکی:

پێیوەندی سێکسی لە بەرکەوتنی جەستەیی تێدەپەڕێت و بەشێکە لە ئەزموونی سۆزداری و دەروونی هاوسەران لە پێیوەندییەکی جێگیردا. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە چۆنێتی پێیوەندی سێکسی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ڕەزامەندی هاوسەرگیری و تەندروستی دەروونی و تەنانەت کارامەیی پیشە هەیە.

شەریفی و هاوکارەکانی دەڵێن (۱۳۷۰) بە تێپەڕبوونی کات، زۆرێک لە هاوسەرەکان بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە تووشی کەمبوونەوەی پاڵنەرە سێکسییەکان دەبن، لەوانە دەتوانین ئاماژە بە  فشاری ڕۆژانە یان نەبوونی پەروەردەی گونجاو بکەین. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە، پێویستە پێنج هۆکاری سەرەکی چالاک بکرێت کە بە بزوێنەری پێیوەندی ناسراون.

سۆز: پێیوەندییەکی قووڵی سۆزداری

پێیوەندی سێکسی کاریگەر کاتێک دروست دەبێت کە بناغەیەکی سۆزداری دروست بوونی هەبێت. توێژینەوەکان دەریدەخەن هاوسۆزی و گوێگرتنی چالاکانە و دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی یارمەتیدەرن بۆ زیادکردنی ڕەزامەندی سێکسی.( ڕەزایی و هاوکارانی،۱۳۹۸)

نموونەی ژن و مێردێک بێنە بەرچاو کە هەموو شەوێک پێش خەوتن بۆ چەند خولەکێک هەستەکانیان سەبارەت بە ڕۆژەکە لەگەڵ یەک باس دەکەن. ئەم گفتوگۆ سادەیە پێیوەندی سۆزدارییان بەهێزتر و ئارەزووی سێکسیان زیاد دەکات.

بیهێنە بەرچاو ژن و مێردێک کە هەموو شەوێک کاتێک بۆ قسەکردن لەسەر هەستەکان، یادەوەرییە ئەرێنییەکان، یان نیگەرانییەکان تەرخان دەکەن. ئەم گفتوگۆ قووڵانە دەبێتە هۆی هەستکردن بە نزیکیی دەروونی و بنەمایەک بۆ ،ئەزموونێکی سێکسی گەرمتر ،تەنانەت لەو ڕۆژانەشدا کە پێوەندی سێکسی ڕێگەپێدراو نیە. ئەم پێیوەندیە سۆزداریە ئارەزووی سێکسی و ئاسایش دەپارێزێت.

گفتوگۆ: پێیوەندی کراوە سەبارەت بە پێداویستی و ئارەزووەکان

نەبوونی پێیوەندی‌سێکسی‌گفتوگۆیی دەتوانێت ببێتە هۆی لێک تێنەگەیشتن و ناڕازیبوون. ئەو هاوسەرانەی کە بەبێ حوکمدان باسی ئارەزووی سێکسی و سنوورەکان دەکەن پێیوەندیەکی تەندروستتریان دەبێت (Hall et al, 2012). بۆ نموونە ژن و مێردێک دەیانەوێت کاتێکی زیاتر بە نازی‌ئامادەیی پێش سێکس بەسەربەرن. ئەم پێویستییە لە گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەدا باسدەکرێت و ژن و مێرد بە تێگەیشتن لەم ئارەزووە یارمەتی باشترکردنی  پێیوەندییەکە دەدەن. بۆ نموونە دوای چەند مانگێک لە ساردی لە پێیوەندییەکەدا، ژن و مێرد بڕیار دەدەن  لەگەڵ ڕاوێژکارێکدا باسی ئارەزووی سێکسی و ناڕازیبوون و ئارەزووەکانیان بکەن. کە ڕاوێژکار پێشنیار دەکا کە ویست و ئارەزووەکانیان بە وردی بێ حوکمدان بۆ یەک باس بکەن بۆ ئەوەی بتوانن چێژێکی زیاتر بە یەک بدەن .ژن و مێرد بە دانانی وشەی جوان و سڵامەت  بۆ وەستان یان بەردەوامبوون، جەوێکی سەلامەت دروست دەکەن کە تێیدا بەبێ شەرم ئارەزووی خۆیان دەرببڕن.

ئامێری هەمەچەشنی بۆ داهێنان لە ئەزموونی سێکسیدا

هەمەچەشنی لە فۆرم و کات و شوێن و شێوازی پێیوەندی سێکسیدا هۆکارێکی گرینگە بۆ ڕێگریکردن لە ساردبوونەوە. بەکارهێنانی یاری سێکسی ڕۆڵگێڕان یان شێواز و تەکنیکە نوێیەکان دەبێتە هۆی هاندانی دەروون و جەستە. (Lehmiller، ٢٠٢٠).

بۆ نموونە ژن و مێردێک بڕیار دەدەن کۆتایی هەفتەیەک لە هاوینەهەوارێکی جیاواز بەسەر بەرن و ئەزموونێکی سێکسییان هەبێت. لە دەرەوەی ماڵەوە شتێکی نوێ تاقی بکەنەوە. ئەم جۆراوجۆرییە یارمەتیدەرە بۆ هاندانی دەروون و ئارەزو. بۆ نموونە ژن و مێردێک کە تووشی ساردی دەبن، بڕیار دەدەن تەکنیکە نوێیەکانی وەک ڕۆڵگێڕان و مەساجی هەستی تاقی بکەنەوە کە لە ڕێگەی خوێندنەوەی کتێبی ڕێنمایی سێکسی و پلاندانان بۆ شەوێکی تایبەت ئاماژەی پێکراوە. ئەم ئەزموونانە بە بێ فشار جۆرێک یاری و تاقیکردنەوەن کە پێیوەندییەکە زیندوو دەکەنەوە.

جەستە و تەندروستی جەستەیی و هۆشیاری سێکسی

تەندروستی جەستەیی و دەروونی بناغەی کارامەیی سێکسی دروستە. کێشەکانی وەک قەڵەوی، نەخۆشییە درێژخایەنەکان، یان دڵەڕاوکێ دەتوانن ئارەزووی سێکسی کەم بکەنەوە، هەروەها تێگەیشتن لە فیزیۆلۆژیای جەستە و وەڵامە سێکسییەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کارامەییی سێکسی(Basson, 2000). بۆ نموونە کەسێک کە کێشی زیادە و دڵەڕاوکێی هەیە، بە ڕاهێنانی(وەرزش) بەردەوام و ڕاوێژی دەروونی وردە وردە متمانەی سێکسی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە و کاردانەوە و کارامەیی باشتری دەبێ لە پێوەندی دا. نموونەیەک لە ژنێک کە دوای منداڵبوون تووشی کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی بووە بە ئامۆژگاری پزیشکی و ڕاهێنانی (وەرزشی) لەگەن و لێکۆڵینەوە لە وەڵامە سێکسییەکانی ژنان، متمانەی سێکسی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە. هەروەها هاوسەرەکەی بە پێشکەشکردنی پشتگیری سۆزداری و تێگەیشتن لە گۆڕانکارییە جەستەییەکان لە چاکبونەوەی ئارام و وردەوردەی خاتوونەکەی بەشداری دەکات .

مەعنەویەت: پەیوەندی ڕۆحی و بەها هاوبەشەکان

بۆ زۆرێک لە هاوسەرەکان سێکس زیاترە لە تەنها چێژی جەستەیی. کاتێک پەیوەندییەک لە چوارچێوەی پابەندبوون و ڕێزگرتن و بەها مەعنەویەکان دروست دەبێت، هەستێکی زیاتر بە یەکێتی و پیرۆزی ئەزموون دەکرێت (Mosher & Danoff-Burg, 2007). نموونەیەک لە ژن و مێردێک کە هاوبەشی بەهای ئاینی و مەعنەویان هەیە،پێش ئەوەی سێکس بکەن، یەکتر ماچ دەکەن یان ساتێک بە بێدەنگی بەسەر دەبەن بۆ بەهێزکردنی پێیوەندی ڕۆحی نێوانیان. نموونەی ژن و مێردێک کە ڕوانگەیەکی ئایینییان هەیە، شەوانی تایبەت بۆ نوێژ و سوپاسگوزاری هاوبەش تەرخان دەکەن، هەروەها پێیوەندی سێکسی بە دەرفەتێک بۆ گەرم و گوڕی ڕۆحی  دەزانن. ئەم ڕوانگەیە سێکس نەک تەنها ئەزمونێکی جەستەیی ، بەڵکو وەک ئەزموونێکی ڕۆحی و قووڵتر چاولێدەکات.

دەرەنجام:

پێیوەندی سێکسی نێوان هاوسەرەکان پێویستی بە چاودێری و هۆشیاری و نوێبوونەوەی بەردەوام هەیە. چالاککردنی پێنج  خاڵی سۆز ،گفتوگۆ، هەمەچەشنی جەستەیی و مەعنەوی دەتوانێت پێیوەندی لە چەقبەستوویی دەربهێنێت و بیکاتە ئەزموونێکی دەوڵەمەند و دڵخۆشکەر. ڕاوێژکارانی خێزان، چارەسەرکەرانی دەروونی و پەروەردەکارانی سێکس دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی سێکسی و هاوسەرگیری هاوسەرەکان بە بەکارهێنانی ئەم شێوازە.

شەریفی ف.محەمەدی س. و ئەحمەری ج. (۱۳۹۷) لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی نێوان کوالیتی پێیوەندی سێکسی و ڕەزامەندی هاوسەرگیری. گۆڤاری دەروونناسی سوودمەند.

ڕەزایی… و هاوکارانی. (۱۳۹۷) ڕۆڵی پێیوەندی سۆزداری لە ڕەزامەندی سێکسی ژنانێک کە  هاوسەرگیریان کردووە گۆڤاری توێژینەوەکانی خێزان

سەرچاوەکان:

Basson, R. (2000). The female sexual response: A different model. Journal of Sex & Marital Therapy, 26(1), 51-65.

Hall, J. H., & Fincham, F. D. (2012). Relationship dissatisfaction and sexual frequency The role of communication. Journal of Social and Personal Relationships, 29(3), 267-286.

Lehmiller, J. J. (2020). Tell Me What You Want: The Science of Sexual Desire and How It

و رگێڕ: سەحەر مودەڕرەسی

تعداد لایک: 4

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

ئاژەڵی-نێوماڵ
ئاژەڵی نێوماڵ، داواکاری منداڵ یان ئامرازی پەروەردە
زمان مطالعه: 8 دقیقه
فروید-تا-نو-روانکاوی
تیۆری دەروونشیکاری: لە فرۆیدەوە تا دەروونشیکاری نوێ
زمان مطالعه: 6 دقیقه
Albert-Bandura
تیۆری فێربوونی‌کۆمەڵایەتی ئەلبێرت باندۆرا: کارلێکی نێوان تاک ، ئاکار و ژینگە
زمان مطالعه: 7 دقیقه
Carl-Rogers
تیۆری کارڵ ڕۆجەرس: چارەسەری دەروونیCCT  (کە بەردەنگ لەو ڕوانگەیەدا زۆر گرینگە) و دەروونناسی مرۆڤانە 
زمان مطالعه: 9 دقیقه
استفاده-مشکل‌ساز-از-پورنوگرافی
ئەو ژنانەی کە خۆیان زیاتر قەبوڵە ، کەمتر بەر بەکارهێنانی کێشەداری پۆرنۆگرافیا دەکەون.
زمان مطالعه: 8 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

مینا-ذوالفقاری
مینا زولفەقاری
کارناسی باڵای دەروونناسی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *