فێرکردنی توانایی پلاندانان بە هەرزەکاران: ڕێبەری کرداری بۆ سەرکەوتن لە قوتابخانە و ژیاندا
لە جیهانی ئەمڕۆدا، توانایی پلاندانان بووەتە پێویستییەکی سەرەکی بۆ هەرزەکاران. بە فێرکردنی ئەم تواناییە، دەتوانین یارمەتیان بدەین کە ئەرکی خۆیان بە شێوەیەکی کارامە تەواو بکەن، لە خێرایی و پەلەکردن بەدوور بن و خۆیان بۆ ئاستەنگی داهاتوو ئامادە بکەن.
بۆچی پلاندانانی هەرزەکاران زۆر گرنگە؟
- پشتگیری سەرکەوتن و سەربەخۆیی: پلاندانانی کاریگەر، بنەمای سەرکەوتن لە قوتابخانە و ژیانی لەوە زیاترە.
- دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ: بە پلاندانانی باشتر، هەرزەکاران دەتوانن ئەرکی خۆیان لە کاتی خۆیدا و بە وردی تەواو بکەن بەبێ ئەوەی پەلە بکەن و دڵەڕاوکێیان هەبێت.
- ڕێزبەندی کردن بە شێوازی زیرەکانە: دەستنیشانکردنی گرنگترین ئەرک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، سەرمایەیەکی بەنرخە.
پلاندانان: ئەو تواناییەی ژیان کە دەتوانیت بە دەستی بهێنیت
پلاندانان بەهرەیەکی زگماکی نییە، بەڵکو تواناییێکە کە دەتوانیت فێری ببیت و بەهێزی بکەیت. بە پەرەپێدانی کارکردی جێبەجێکاری مێشک، هەرزەکاران فێردەبن چۆن:
- کارەکان بە شێوەیەکی کاراتر و لە ماوەیەکی کەمتردا ئەنجام بدەن
- ئەرک و پڕۆژەکان ڕێزبەندی بکەن
- کاتی خۆیان بەسەر هەر بەشێکی ئەرکەکەدا دابەش بکەن
شێوازی کرداری بۆ پلاندانانی باشتر
۱. شێوازی کرداری بۆ پلاندانانی باشتر
- دەستنیشان کردنی ئەو کەسانە کە ڕێزیان لێدەگریت و پلانی کاریگەریان هەیە (مامۆستا، هاوڕێ، ئەندامانی خێزان)
- فێربوون لە ڕێگای کرداریەوە بۆ پابەندبوون بە پلانەکە
۲. ڕێکخستنی سەرچاوە و زانیاری
- بۆ هەر وانە و پڕۆژەیەک فۆڵدەر و کارتی تێبینی ڕەنگاوڕەنگ بەکاربهێنە
- سیستەمێکی فایلکردنی ڕێک و پێک لەسەر کۆمپیوتەر و شوێنێکی فیزیکی دروست بکە
- لیستی سەرەکی فایلە چالاکەکان ئامادە بکە و مانگانە پێداچوونەوەیان بۆ بکە
۳. شێوازی بیرخستنەوەی داهێنەرانە
- لە شوێنی ئاساییدا نۆتی جێگیر بەکاربهێنە
- نیشانەی فیزیکی بەکاربهێنە (گۆڕینی شوێنی کاتژمێر یان ئەڵقە) بۆ ئەوەی ئەرکەکانت بیربخاتەوە
- دروستکردنی سیستەمێکی کۆتایی بیرخستنەوە لەو شوێنانەی هاتوچۆ زۆرە
سیستەمی ئامادەکاری بەیانی بۆ هەرزەکاران
دروستکردنی ڕۆتینێکی کاریگەری بەیانیان:
- ئامادەکردنی لیستێکی گشتگیر لە پێداویستییەکانی ڕۆژانەی قوتابخانە
- ڕاهێنانی سێ ڕۆژە لەگەڵ ڕێنمایی بۆ پلاندانانی سەرکەوتوو
- پێداچوونەوە ی بەردەام و باشترکردنی لیستەکە لەسەر بنەمای ئەزموون
سوودی پلاندانان بۆ بەیانیان:
- لە سەرەتای ڕۆژدا دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە
- ڕێگری لە لەبیرکردنی پێداویستیی سەرەکی دەکات
- خووی سەربەخۆ و بەردەوام دروست دەکات
کاریگەری درێژخایەنی توانایی پلاندانان
فێرکردنی هەرزەکاران بۆ پلاندانان، وەبەرهێنانێکە بۆ سەرکەوتنیان لە:
- خوێندنی باڵا: بەڕێوەبردنی کات بەبێ چاودێری ڕاستەوخۆ
- پیشە: خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی ڕۆتینەکان و بەرپرسیارێتی ئاڵۆز
- ژیانی تاکی: هاوسەنگکردن لە بەینی چەندین پابەندی جیاواز
ئەو هەرزەکارانەی کە فێری توانایی پلاندانان دەبن، نەک هەر لە خوێندنیاندا سەرکەوتووتر دەبن، بەڵکو باشتر خۆیان بۆ ئاستەنگەکانی داهاتوو لە ژیانیت اکی و پیشەیی خۆیان ئامادە دەکەن. ئەم لێهاتووییە یارمەتیان دەدەا بە متمانەیژ بە خۆیی زیاترەوە ڕێگای سەرکەوتن ببڕن.
بەفرین حوریە
ڕاوێژکار: منداڵ و هەرزەکار
وەرگێڕ: سارا مووسەوییان





