توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Self & Identity بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە ئەو کەسانەی هەستێکی ڕوونیان لە خۆیان نییە واتە دەروونی خۆیان جوان ناناسن، کەمتر هەستیارن لە هەڵسەنگاندنی هاوژیندا، بەتایبەتی کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ بژاردە و کەسە کەمتر گونجاوەکان دەکەن.
پەیوەندی سۆزداری کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاسایشی تاک هەیە، بەڵام زۆرێک لەو پەیوەندیانە شکست دەهێنن. گونجاوی- واتە ئەو ڕادەیەی دوو کەس بە “هاوڕەنگی و یەکگرتوویی”دەگەن ، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە سەرکەوتنی پەیوەندی. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە لێکچوون لە هەڵوێست و کەسایەتی ، گونجاوی زیاد دەکات و دەبێتە هۆی سازان و کارلێکی نەرمتر و ئەرێنیتر.
هەڵسەنگاندنی سازان و گونجاوی پێویستی بە تێگەیشتنێکی ڕوون هەیە کە دەبێ تاک لە کەسایەتی خۆی هەیبێ بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر حوکم لەسەر پلەی “گونجاوی” لە نێوان خۆی و کەسێکی دیکە بدا. دیتا کوبین (Dita Kubin) و هاوکارەکانی، لێکۆڵینەوەیان لەوە کرد کە ئایا ئەو کەسانەی کە ئاشکرابوونیچەمکیخۆیان(SCC) لە ئاستێکی نزم دایە – پێوەرێکە بۆ ئەوەی خەڵک چەندە بە ڕوونی و بەمتمانەوە لە خۆیان تێدەگەن- کەمتر توانای بەکارهێنانی زانیاری لێکچوونەکانیان هەیە لەکاتی هەڵسەنگاندنی هاوبەشی سۆزداری دا یان نا.
توێژینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی ئاشکرابوونیچەمکیخۆیان (SCC)کەمە بەزەحمەت حوکم لەسەر لێکچوونەکان لە بڕیاری بەرامبەردا دەدەن، بەڵام ئەم توێژینەوەیە بۆ یەکەمجار لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئایا ئەمە هەڵبژاردنی هاوژینیش لەبەر دەگرێ یان نا .
توێژەران چوار توێژینەوەیان ئەنجامدا بۆ پشکنینی ئەم پرسیارە. بەگشتی 758 بەشداربوو بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کرد، کە لەڕێگەی Amazon Mechanical Turk (MTurk) یان زانکۆیەکی کەنەدا وەرگیرابوون. بەشداربووان سەڵت بوون ، تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٤٠ ساڵ بوو و ئارەزووی پەیوەندی خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزدارییان هەبوو. لە هەر توێژینەوەیەکدا، بەشداربووان سەرەتا پێوەرێکی پشتڕاستکراویان بۆ ئاشکرابوونیچەمکیخۆ(SCC) پڕ کردەوە، کە ڕوونی و متمانەی لە تێگەیشتنی تایبەتمەندی کەسایەتی، بەها و بیروباوەڕ هەڵدەسەنگاند. جگە لەوەش، پێوەری خۆڕێزیان پڕکردەوە، چونکە خۆڕێزی پەیوەندییەکی نزیکی بە SCC هەیە و دەکرا کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەبێت.
کۆمەڵێک پرۆفایلی خەیاڵی پەیوەست بە پەیوەندی خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری پێشکەش بەشداربووان کرا. پێش ئەوەی سەیری ئەم پڕۆفایلانە بکەن، خۆیان بە پشتبەستن بە تایبەتمەندی کەسایەتی و هەڵوێستی جۆراوجۆر هەڵسەنگاند. پاشان زانیاری ئەم هەڵسەنگاندنە بۆ دروستکردنی پرۆفایل بەکارهێندرا کە یان زۆر لەیەک دەچون یان تا ڕادەیەک هاوشێوە بوون، یان تەواو جیاواز بوون لە بەشداربووان.
پرۆفایلەکان وێنەیەکی بە بێ ڕەگەز، وردەکاری گشتی (وەک سەرەتای ناوەکان و ڕێژەی تەمەن) و تایبەتمەندی و هەڵوێستی سەرەکییان لەخۆگرتبوو کە بە شێوەیەکی مانادار بە پشتبەستن بە پلەی لێکچوون دەستکاریکرابوون . بە بەشداربووان گوترا کە ئەم پرۆفایلانە ڕاستەقینەن و لە لێکۆڵینەوەکانی پێشوو کۆکراونەتەوە. داوایان لێکرا کە هەر پرۆفایل بە پشتبەستن بە سەرنجڕاکێشی و گونجاوی هەستپێکراو هەڵسەنگێنن- واتە چەندە ئەو کەسەیان بەدڵ بووە و ئایا پێیان وایە هاوژینێکی باش دەبن لە ژیان دا یان نا.
سێ توێژینەوەی یەکەم ئەم شێوازە گشتییەیان پەیڕەو کرد. توێژینەوەی یەکەم بەشداربووانی MTurkی بەکارهێنا و کاریگەری گشتی ڕوونیچەمکیخۆ (SCC)ی لەسەر هەڵسەنگاندنی هاوسەرەکان تاقیکردەوە. توێژینەوەی دووەم شێوازەکەی دووبارە کردەوە، بەڵام نمونەیەکی خوێندکارانی زانکۆی بەکارهێنا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دۆزینەوەکان بۆ دانیشتوانی جیاواز یەکشتە. توێژینەوەی سێیەم پێشوەختە گریمانەکانی خۆی تۆمارکرد بە پشتبەستن بە دۆزینەوەکانی توێژینەوەی یەکەم و دووەم و بەڵگەی بەهێزتری بۆ نەخشە سەرهەڵداوەکە پێشکەش کرد.
توێژینەوەی چوارەم ئاڵۆزی زیاتری هێنا ئاراوە و دوو ئاستی لێکچوونی مامناوەندی زیادکرد، پێوەری لێکچوون لە سێ ئاستی (نزم، مامناوەند و بەرز) بۆ پێنج ئاستی (نزم، نزم/مامناوەند، مامناوەند، مامناوەند/بەرز، و بەرز) فراوانتر کرا. هەروەها، پێوەرێکی نوێی ، بۆ هەڵسەنگاندنی متمانە بە حوکمدان سەبارەت بە هاوژینەکان ناساند، کە ڕێگەی بە توێژەران دا بزانن ئایا ئەو تاکانەی کە ئاشکراییچەمکیخۆیان(SCC)کەمە نەک هەر کەمتر هەستیارن بەڵکو کەمتر متمانەیان بە حوکمی سۆزداری خۆیان هەیە؟.
لە تەواوی چوار توێژینەوەکەدا، ئەنجامەکان بە بەردەوامی نیشانیان دا کە ئەو کەسانەی کە ئاشکراییچەمکیخۆیان (SCC) کەمتره هاوسەرانێکی کەمتر هاوشێوەیان بە رانبەر بە ئەو کەسانەی کە ئاشکراییچەمکیخۆیان (SCC) بەرزترە هەڵدەبژارد. ئەم دۆزینەوانە نیشاندەدەن کە ئەو کەسانەی هەستێکی ناڕوونیان بە خۆیان هەیە کەمتر هەستیارن لە هەڵسەنگاندنی هاوژین، بە تایبەت کاتێک پرۆفایل لێکچوونێکی مامناوەند یان کەمی نیشان داوە.
بە پێچەوانەوە، ئەو کەسانەی کە ئاشکراییچەمکیخۆیان(SCC) بەرزترە هەستیارتر بوون، پەسەندکردنی ڕوونیان بۆ هاوسەری هاوشێوەتر نیشان دا و ئەگەری ئەوە زیاتر بوو کە تاکی کەمتر هاوشێوە ڕەت بکەنەوە. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ، پێناچێت SCC کاریگەری لەسەر هەڵسەنگاندنی پرۆفایلی زۆر هاوشێوە هەبێت؛ هەردوو تاکی SCC بەرز و SCC نزم ئەم پرۆفایلیانەیان بە ئەرێنی هەڵسەنگاندووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زۆربەی خەڵک هاوژینە زۆر گونجاو وخۆڕێخەرەکان بە سەرنجڕاکێش دەزانن بەبێ ڕەچاوگرتنی ئاستی ئاشکراییچەمکیخۆیان.
شێوازی ئەنجامەکان لە نێوان نمونە جیاوازەکانی بەشداربووان لە توێژینەوەکانی 1 و 2 دووبارەکرایەوە و بە پیلانی پێشوەختەی توێژینەوەی 3 زیاتر پشتڕاستکراوە. توێژینەوەی 4 دەریخست کە ئەو کەسانەی کە ئاشکراییچەمکیخۆیان(SCC) کەم بووە نەتەنها کراوەتر بوون بۆ هاوژینع کەمتر هاوشێوەکان، بەڵکو کەمتر متمانەیان بە هەڵسەنگاندنەکانیان هەیە بە گشتی. ئەم دۆزینەوە ئەوە نیشان دەدات کە هەستی ڕوونی کەمتر بە خود ڕەنگە هەڵسەنگاندنی گونجاوی قورستر بکات، و لە بەرامبەردا ببێتە هۆی ناڕوونی زیاتر لە بڕیاری سۆزداری .
ئەو ئەنجامانە ئەوە پیشان دەدەن کە هەبوونی هەستێکی باشی پێناسەکراو لە خود یارمەتی خەڵک دەدات بە متمانە و هەستیاری زیاتر هەڵبژاردن بکەن، لە کاتێکدا ئەو کەسانەی کە چەمکیخۆیان ناڕوونە ڕەنگە کێشەیان هەبێت لە هەڵسەنگاندنی گونجاوی و مەیلیان بۆ کۆمەڵێک هاوژینی فراوانتر هەبێت که لەوانەیه هاوژینی دڵخوازی ئەوانیش نەبن.
یەکێک لە ئاستەنگیەکانی ئەم توێژینەوەیە پشتبەستنە بە پرۆفایلی خەیاڵی بۆ درووست کردنی پەیوەندی ، کە ڕەنگە بە تەواوی ئاڵۆزییەکانی بڕیاردانی سۆزداری جیهانی ڕاستەقینەی نیشاننەدابێ. هەروەها، لە کاتێکدا کە شێوازناسی ئەم توێژینەوەیە ،ژینگەی پەیوەندیگرتنی بە شێوەی سەرهێڵ ھاوشێوە کردووە، بەرکەوتەنەکانی جیهانی ڕاستەقینە هۆکاری زیادە وەک سەرنجڕاکێشی جەستەیی، شێوازی پەیوەندی و چوارچێوەی کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرن کە ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی هاوسەر هەبێت.
The study, “Ruling out potential dating partners: the role of self-concept clarity in initial romantic partner evaluations,” was authored by Dita Kubin, Jens Kreitewolf, and John E. Lydon.