دوکتور هێمن سەعادەتی

دکتر هیمن سعادتی

دوکتور هێمن سەعادەتی

خوێندن:
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ڕاوێژکاری
بەستێنی ڕاوێژکاری:

راوێژکاری تاک, گەشەی کەسایەتی, دڵەڕاوکێ, خەمۆکی

کۆدی ڕێکخراوەی دەروونناسی:

51337

شارەزایی لە زمان:
کوردی, فارسی
+
ساڵ ئەزموون
0 +
ڕاوێژی سەکەرتوو

    لاواز    مامناوه‌ند    باش       به‌رز      زۆر به‌رز

4.7 / 5. تعداد رای: 17

سەبارەت بە من:

لە هەر قۆناغی ژیاندا مرۆڤ ناچارە هەڵبژێرێ؛ لە نێوان خەمۆکی و دڵەڕاوکێ یا گەشەکردن.
گەر مرۆڤ نەتوانێ بەسەر کارەساتەکانت ژیاندا زاڵ بێ توشی تێکچونی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبێ.
یا گەشە دەکەین یا لەنێو ژانی دەروندا نوقم دەبین.

ژانی دەرونی مرۆڤ سەرچاوە دەگرێ لە گەشەنەکردنی ڕۆح و دەرونی نەک لە هۆکارگەلی دەرەوەی خۆی.
لە هەر قۆناغی ژیاندا لەو کاتەدا لەگەڵ هەر کارەساتێک ڕووبەڕوو دەبێوە، دەروونناس یاریدەری چارەخوازە بۆ گەشەکردن تا لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەرەو گەشەکردن بەرز بێوە.

دەروونناس بێمەرج چارەخواز وەردەگرێ و زایەڵەی هەست و بیرۆکەی چارەخواز دەبێ تا هەنگاو هەڵبێنێتەوە بەرەو خودناسی و گەشەکردن.
من هێمن سەعادەتی

خاوەن بڕوانامەی دکتوڕای ڕاوێژکاریم لە زانکۆی زانستی تەوانبەخشی تاران.
شێوازی من لە ڕاوێژکاری و چارەسەری دەرونی بریتییە لە CBT, Schematherapy, Existential therapy.
چارەخوازانی من ئەو کەسانەن کە تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بون یا بەتەمان کەسایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە و گەشە بکەن تا پێوەندی خۆیان لەگەڵ خۆی، کەسانی دیکە و هەبوون بەرز بکەنەوە.

بوارەکانی چالاکی:

  • درمانی ڕەفتاری-ڕەوشتی (CBT): چارەسەری ڕەفتاری-شناختی

  • چارەسەری پەسەندکردن و پابەندبوون (ACT): چارەسەری قبووڵکردن و ئەنجامدانی ئەرک

  • چارەسەری سکیمە: چارەسەری شێوەزار (چارەسەری پەڕەی فکری)

  • هایپنۆتیزمی چارەسەریی سەرەتایی

  • هایپنۆتیزمی چارەسەریی پێشکەوتوو


ڤیدیۆەکانم
وه-سواس
وەسواس
سایکۆسۆماتیک
سایکۆسۆماتیک
نێوی -پیاوێکی- دیکە -هەرا- بکە
نێوی پیاوێکی دیکە هەرا بکە
بەرگەی قسەیەکی -چکۆلە -ناگرێ- ، کە-مجیگەڵدانەیە-! -یا -تۆ- تاقە-تپڕوکێنەر -بوی- ؟
بەرگەی قسەیەکی چکۆلە ناگرێ ، کەمجیگەڵدانەیە! یا تۆ تاقەتپڕوکێنەر بوی ؟
حەز- دەکەم -تایبەت- و- بێ- کەم -و -کوڕی -بم
حەز دەکەم تایبەت و بێ کەم و کوڕی بم
ئۆتیزم
ئۆتیزم
نابێ -هەر- لەبیر -خۆتدا -بی-، -تۆ- بەر-پرسی
نابێ هەر لەبیر خۆتدا بی، تۆ بەرپرسی
کەشتی -بێ- ئامانج
کەشتی بێ ئامانج
هەر- قۆناغی- ژیان -ڕەنجی- تایبەتی -هەیە
هەر قۆناغی ژیان ڕەنجی تایبەتی هەیە
ڕیخۆڵەی- هەستیار- بۆچی- ساز- دەبێ
ڕیخۆڵەی هەستیار بۆچی ساز دەبێ
هاوژینی- ADHD- چ -بەسەر -ئافرەت- دێنێ
هاوژینی ADHD چ بەسەر ئافرەت دێنێ؟
بەشی--هەموو--کەس--دەکا!
بەشی هەموو کەس دەکا
ئەوین- چۆنە
ئەوین چۆنە؟
دوو-جەمسەری
دووجەمسەری bipolar-II
فۆبیا - ترس
فۆبیا / ترس
نیشانەکان- خەمۆکی
نیشانەکان خەمۆکی
خەونی- ئاڵۆز
خەونی ئاڵۆز
چارەسەری- هاوڕەگەز-بازی- بە- هیپنۆتیزم
چارەسەری هاوڕەگەزبازی بە هیپنۆتیزم
بەهای- هەبون- و- نەبون- لە -چ -دایە؟
بەهای هەبون و نەبون لە چ دایە؟
چی -گرنگە- لە- ژیانی -مرۆڤدا
چی گرنگە لە ژیانی مرۆڤدا
ناوێری -دڵداری- بکەی
ناوێری دڵداری بکەی
دل-برین-داری
دڵبرینداری
بەرهەمی ژیان
ژیان بەرهەمی هەڵبژاردنەکانی تۆیە
مغز-و-اضطراب
مێشک و دڵەڕاوکێ
احساس-گناه-مادر
هەستی تاوانباری دایکان
خەمۆکی-پێش-قاعدگی
خەمۆکی پێش قاعدگی
مهمترین-نشانه-افسردگی-DMDD
گرینگ‌ترین نیشانەی خەمۆکی MDD
جۆرەکانی-خەمۆکی
جۆرەکانی خەمۆکی
نۆڕۆفیدبەک-و-بیربڵاوی-ADHD
نۆڕۆفیدبەک و بیربڵاوی ADHD
الکل-مغز-را-کوچک-می-کند
ئەڵکۆڵ مێشک چکۆلە دەکاتەوە
مرد-عصبی
پیاوی توڕە لای ئافرەت ناژیر دەنوێنێ
شخصیت-تاریک-و-آزارهای-دوران-کودکی
کەسایەتی تاریک و ئازاری سەردەمی منداڵی
خەمۆکی
خەمۆکی
وتارەکانم
پیشگیری-از-افسردگی
خۆپاراستن لە خەمۆکی لە مرۆڤی سەدەی بیست و یەک
افسردگی
خەمۆکی و نیشانەکانی
Abraham-Maslow
تیۆری ئابراهام مازلۆ: پلەبەندی پێویستیەکان و خۆپێگەیاندن
فروید-تا-نو-روانکاوی
تیۆری دەروونشیکاری: لە فرۆیدەوە تا دەروونشیکاری نوێ
Albert-Bandura
تیۆری فێربوونی‌کۆمەڵایەتی ئەلبێرت باندۆرا: کارلێکی نێوان تاک ، ئاکار و ژینگە
Carl-Rogers
تیۆری کارڵ ڕۆجەرس: چارەسەری دەروونیCCT  (کە بەردەنگ لەو ڕوانگەیەدا زۆر گرینگە) و دەروونناسی مرۆڤانە 
erik-erikson
تیۆری گەشەسەندنی دەروونی_کۆمەڵایەتی(Psychosocial Development) ئێریک ئێریکسۆن
Alfred-Adler
پوختەیەک لە تیۆری ئەلفرێد ئادلێر 
Carl-Jung
تیۆری دەروونناسی شیکاری کارل گوستاڤ یۆنگ
Sigmund-Freuds
پوختەیەک لە تیۆری دەروونشیکاری فرۆید 
روان-درمانی-چیست
جۆرەکانی چارەسەری دەروونی چین؟
روان‌درمانگر-و-مشاور-خوب
سیفەتەکانی دەروون ناس و ڕاوێژکاری باش کامانه‌ن؟
چرا-به-روان‌درمانی-و-مشاوره-نیاز-داریم
بۆچی پێویستمان بە چارەسەری دەروونی و ڕاوێژکارییە؟
پرسیار له ده‌رونناس (لێدوان)

23 پرسیار و وڵام

  1. سڵاو دکتۆری بەڕێز من لەتەمەنی منداڵیمدا چەن جارێک دەسدرێژی کراوەتە سەرم لەلایەن کەسانی لەخۆم گەورەتر ئێستا کەتەمەنم بیست ساڵە هەمیشە ئەو ڕوداوانەم لەخەیاڵدا یە کەوایلێکردوم توشی خەمۆکیەکی زۆر بووم نەمتوانیوە لەخوێندن بەردەوام بم هەمیشە فکری خۆکوشتنم لەخەیاڵە زۆر ناڕەحەتم

    1. زۆر بەداخەوەم کە ئەو ڕووداوە بەسەرت هاتووە لەو سەردەمە.
      کاتێک تووش ئازارێک زۆر قورس وەک ئازاری جنسی دەبین لە هەموو ناخۆشتر ئەوەیە لەوانەیە لەگەڵ خۆمان بێگانە بین، لەگەڵ لەش و جەستەمان ، ڕقمان لەخۆمان بێ و خۆمان پێ سووک بێ.
      ئەوان خراپەیان کرد ، نازانین کە ئێستا ئەوان پەشیمانن یا دڵخۆشن بەوەی کردویانە لەگەڵ منداڵێک یا هەر لەبیریان نەماوە .
      لە هەر شەش کوڕ دەنکێک لە هەر چوار کچ دەنکێک تووشی ئازاری جنسی دەبن، زۆر تڕۆمایەکی تاڵە بەڵام هەڵوێستی هەر کەس جیاوازە؛ هەندێک زۆر پێی وەڕەزە و خۆی لەبەر ئەو بەسەدهاتە پێ سووک و پیسە و هەندێکیش وەک بیرەوەرییەکی ناخۆشی منداڵی سەیری دەکەن بەڵام زۆر پێوەی ماندوو نین.
      لێرە یەک جۆرە ڕووداوە بەڵام هەڵوێستەکان جیاوازن؛ بەوە کەوتووە کە ڕوانگە و شڕۆڤەی ئەو کەسە لەو بەسەرهاتە چ بێ !
      گرنگە بزانی؛
      .ئەوکات قوربانی بوی بەڵام ئێستا بیست ساڵان و .گەورەی و دەتوانی لەسەر خۆت بکەیەوە .
      .ئەوەی بەسەرت هات خاتەی تۆ نەبووە .
      .کەسانێک نەخۆشی دەرونییان هەیە ئەو هەڵەیان بەرامبەر بە تۆ کردووە .
      .تۆ ئێستا لەبەر ئەو ڕووداوە سووک نی.
      .ڕێزت هەیە وەک هەموو مرۆڤەکانی دیکە .

      لەو دونیایە زۆرن کەسانيک قوربانی ئازاری فیزیکی یا جنسی یا وتاری تاڵ و سوکی دەوروبەر دەبن.
      ئەو کەسانە کە لە خۆیان خۆش دەبن و قین لە دڵ دەر دەکەن هاسانتر ڕادەبوێرن بەسەر بیرەوەريکاندا.

      1. نازانم لەناو هەمو هاوڕێکانم و دەوروبەرم بەس من وام زۆر ناڕەحەتم ئەوکەسانە کەوایان لێم کرد ئێستا هەمویان خاوەن ماڵو منداڵن بۆخۆیان لەدەرەوەی وڵاتن ڕائەبوێرن بەکەیفی خۆیان منیش بۆخۆم هەموڕۆژێک خەفەت ئەخۆم کاتێک هاوڕێیەکی خۆم ئەبینم کە هاوسەرگیری ئەکات وەللە من یەک حەفتە بەس ئەگریم کەمن ناتوانم هاوسەرگیری بکەم وەک ئەوان هەموڕۆژێکم مردنە هەمو دەقەو سەعاتێک من خەفەت ئەخۆم تەواو سەبروتەحەمولم نەماوە حەزئەکەم خۆم بکوژم دکتۆر خەمو خەفەتو نەهامەتیم ئەوەنە زۆرە نازانم چۆن باسیکەم تکایە دکتۆر ڕێگەچارەیەکم بۆ بدۆزەوە تەحامولم نەماوە

        1. ئەوەی کە مرۆڤێک ساز دەکا بەسەرهاتەکانی ڕابردوو نیە ، باوڕی ئەو سەبارەت بە خۆیەتی.
          ئازاری جنسی تۆ ساز ناکا، باوڕت بە خۆتە تۆ ساز دەکا؛ من ناتوانم هاوسەرگیری بکەم، من ناتوانم بژیم وەک مرۆڤی ئاسایی.

          بە هیپنۆتیزم دەتوانی ئەو ڕووداوە تاڵە کاڵ بێتەوە لەبەر چاوت .

          1. دکتۆر لەچی شارێکیت ناونیشانت ئەمەوێت سەردانێکت بکەم هیچ شتێک نەماوە من کەمێک دڵم پێی خۆشبێت تەواو بێ هیوا بووم لەم ژیانە تەنها کەمێک دڵم بەو چارە سەرە هەیە کەتۆدەیڵێی بەهیپنۆز دەکرێت ئەینا حاڵم زۆر خراپە ناتوانم بەردەوام بم لەژیان تەواو گۆشە گیرم

  2. سڵاوی خوای گەورەت لێبێ دکتۆر من ناوم کۆسرەت دکتۆر من دەچم بۆ هەر شوێنێک لەشم تێک دەچێ ناتوانم بڕۆم بۆ بازارو سەفرەو مزگەوت ناتوانم بچم بۆ ڕێگایەکی دوور لەشم تێک دەچێ قورگم دەگیرێ مل توند دەبێ ئارەقە یەکی زۆر دەکەم دڵە راوکێ دەمگری ناتوانم بەتەنیا بۆئیش و کاریش بچم سوپاس دەکەم گەر جوابم دەوەیە دکتۆرگیان .تە مەنیشم 41ساڵە دکتۆر گیان هاوکاریم بکەو بزانە چارەسەریشم چیە زۆرسوپاس

    1. ئەگەر دەترسی بەتەنیا بچی بۆ دەرەوەی ماڵێ توشی ئاگورافۆبیا بوی،
      زۆرجار ئاوا دەست پێدەکا کە پەنیک دێ دوایە لە ترسی ئەوە لە دەرەوەی ماڵ توش پەنیک بێ و بکەوێ ئەوجار ناوێرێ بچێتە دەەێ بەتەنیایی!

      سێ چارەسەرت هەیە:
      ١-بە هاوکاری دەروونناسێک بەسەر ترسەکانتدا زاڵ بی وردە وردە .
      بەتەنیای وردە وردە بچی بۆ دەرێ یا ئەو جێگایانە کە لێیان دەترسی
      ٢-دەرمانی دەرونی بخۆی
      ٣-نۆرۆتراپی بکەی.

  3. سڵاوت لێبی دکتۆر
    من زۆر دەترسم سواری ئۆتۆمبیل ببم لەگەل پیاو بەتەنها
    ئەڵێن کاتێ زۆر بچوک بویتە هەمان ترست بووە لەخەونمدا شۆفێرێک دەبینم دەیەوێ دەستدریژی بکاتە سەر منداڵیکی بچوک لەزڕ براکەم توڕەم و ڕقم لێیەتی بە کەسیکی بێ رەوشت ئەیبینم هۆکارەکەشی نازانم لەگەل ئەوەیی هەمیشە ترسم هەیە لەئابڕوچوون بەبی ئەوەیی هەڵەم هەبێ و ترسیشم لەوەیە بکوژرێم لەگەل ئەم ترسە گەورە قۆڵی ڕاستم توشی ئازار دەبێ من چەندین ساڵە سەرجەم یادەوەری و ئازارەکانی هەموو تەمەنم دەنوسمەوە بەلام هۆکاری ئەو ترسە نادۆزمەوە ٢٦ ساڵم و ئەو ترسە نەیهیشت تامی ژیان بکەم.

    1. دڵەکوتە بووە بە هۆی نیشانەکانی سایکۆسۆماتیک لە لەشتدا وەک ژانی قۆڵ . باشترین چارەسەر بۆ تۆ نۆڕۆتڕاپییە بۆ کەم کردنی ژانەکانی لەش.
      ئەگەر لە شاری بۆکان یا مەهاباد دووری ناتوانی بۆ نۆڕۆتڕاپی بێی ئەوە پێویستە شێوازی ژیانت دژە دڵەڕاوکێ بێ : واتا وەرزشی ڕۆژانەت بەردەوام هەبێ و مێدیتێشێن بکەی، خەوی شەوانەت بهێنێ کاتژمێر یازدەی شەو و بەیانیان زووتر هەستی لە خەو، مۆبایل زۆر کەمتر بەکار بهێنی،
      ڕۆژی سی خولەک بەپێخاوسی بەسەر خاک و چیمەن پیاسە بکەی.
      ئەوانە ژان و ئێشت کەم دەکاتەوە .
      بەڵام بۆ ئەوە بەسەر ترسەکەتدا زاڵ بی هەموو ڕۆژ جارێک تاکسی بەتەنیا سوار بە لەوسەری شارەکەت بۆ ئەوسەری شار و دوای ئەوە دابەزی دیسان تاکسییەکی دیکە بگری بۆ گەڕانەوە.
      مانگێک ئەو کارە بکە بەسەر ترسەکەتدا زاڵ دەبی!

  4. سڵاوتان لێبێت دکتۆری بەڕیز ،
    ببورن .
    گەر کوڕێک هاوسەرگیری ئەنجام بدات و لە قۆناغی دەزگیران داریا بێت
    لە دڵەوە دەزگیرانەکەی نەوێت و هەست بە خۆشبەختی نەکات چونکە لەبەر دڵی ماڵەوەیان هێناویەتی ،
    لە کاتێکا لەگەڵ کچەکە بێ کێشه بن .
    ئاسۆی ئەو هاوسەرگیریە لە ئایندە بەرەو کوێ ئەچێت ؟

    1. سلام برای خۆشەویست
      ئەو ئافرەتە هاوسەرگیری کردووە تا دڵی پیاوەکەی لای ئەو بێ و پشتیوانی بێ . بەڵام تۆ بەوجۆرە دڵت پێی خۆش نیە قەد نابی بە پیاو بۆ ئەو.
      یەکەم مەرج بۆ هاوسەرگیری ئەوەیە بە دڵ ێت جوان بێ و خۆشت بوێ دەنا ژیانی هاوبەشی دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و ئەو پیاوە لە داهاتوودا خیانەت دەکا، ڕوو نادا بە هاوسەری و منداڵەکان بەردەوام دڵەڕاوکێیان بۆ ساز دەبێ و کۆرتیزۆل ژیانیان تاڵ دەکا.
      گەر ئێستا تەڵاق بگرن چاکە لەگەڵ ئەو کچەیە .

  5. تاڵی قژم
    دەر ئەکەم یان نینۆک ئەقرتێنم لە مناڵیەوە لەگەڵمایە زۆر بێزاری کردوم چۆن چارەی بکەم ئەگەر ئیش بکەم یان مەژغوڵ بم وا ناکەم بەس لە تەنیای وام هەروەها ترسی جیابونەوەم زۆرە لە کەسێک کە نیەتی وابێ وازم لێبێنێ یان بەجێم بهێڵێ هەوڵ ئەیەم شتەکەی بۆ ڕونبکەمەوە هەست بە شتێکی ناخۆش ئەکەم
    چونکە ئێستا پەیوەندیم هەیە ئەو شتە چەن جارێک ڕووی یاوە چۆن. توانم زاڵ بم کەسی بەرامبەر وەک پارانەوە نەیبینێ

    1. سلام
      تریکۆتیلۆمانیا(قژهەڵقەندن) جۆرەێکە لە کێشەی دەرونی وەسواس(ocd). هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە دڵەڕاوکێیە. نونۆک قرتاندنیش هەر هۆکاری دڵەڕاوکێی زۆری تۆیە.
      دڵەڕاوکێ هۆکارگەلی زۆری هەیە . بەڵام خۆت ئاماژەت بەوە کردووە کە دلەڕاوکێی جوداییت هەیە. ئەو دڵەڕاوکێیە لە پێوەندی گەرموگوڕ زۆرتر دوبێ و ترسی نەمان و بەجێهێشتن زۆر دەکا.
      مرۆڤ لە منداڵدانی دایک زۆر ئاسوودە دەژی تا ناکاو فڕێ دەدرێتە سەر زەوی، ترس دایدەگرێ و دایک لە ئامێزی دەگرێ ئاهۆنی دەکاتەوە! لەو کاتەوە کۆرپەی ساوای مرۆڤ دەزانێ کە جودایی و نەمان و مەرگ هەیە!
      کاتێک دایک سەرسارد بێ لە ئاگاداری کۆرپەدا، یا یەکێک لە دایک یا باوک بمرن لە منداڵیدا، یا شەڕی زۆر بکەن پێکەوە، وادەکا ترسی بەجێمان زۆر دەکا لە منداڵدا و وەک داوێکی ژیانی لێدێ(سکیما). لە گەورەساڵیشدا هەر ترسی هەیە بەجێی بهێڵن. بۆیە دڵەڕاوکێی زۆرە.
      دڵەڕاوکێی بە جۆرگەلی جیاواز خۆی نیشان دەدا و لە تۆدا بە قرتاندنی نینۆک و هەڵقەندنی قژ دەردەکەوێ!
      چەند کاردانەوەت پێویستە هەبێ بەرامبەر بە ترسی جودایی؛ بەشێکیان لە بواری دەروونی و فکرییە و بەشێکی لە بواری ئاکاری(رەفتاری):
      ١-هەموو ڕۆژ لە جێگایەک دانیشە دە خولەک بیر بکەوە لە جودایی و نەمانی کەسان لە ژیانتدا
      ٢- بە دەنگی بەرز بەردەوام بڵێ «لە کۆتاییدا مەرگ هەموو پێوەندێکان دەپسێنێ»
      ٣-بیر بکەوە ئەگەر ئەو کەسە بڕوا چ دەبێ؟ پێش ئەوە ئەو نەبوو و ئێستاش ئەگەر نەبێ هەر دەگەڕێوە دۆخی جاران و زۆر شتێکی سەیر نابێ.
      ٤. بیر بکەوە کە بنەمای ژیان پێک گەیشتن نیە بەڵکوو جوداییە و ئەو بەشە ئاساییە وەک بەشەکان دیکەی ژیان قبوڵ بکە. بە دەنگی بەرز ئەو وتووێژە دەرووننەی لەگەڵ خۆت بکە و مناڵی دەرونت ئامۆژگاری بکە .

    1. سلام و کات باش . بۆ چارەسەر کردنی ADHD ئەگەر دڵنیای، پێویستە بە نۆڕۆتڕاپی .
      جاری واشە مناڵەکە ADHD نیە بەڵکوو پێویستە ژینگەی خێزان و منداڵ بگۆڕین . لە منداڵ مەدەن، گەر حەوش و حەسارتان نیە هەوڵ بدەن لە دەرێ کایە بکا لە کۆڵان، ڕفێق و هاوڕێی هەبێ کایە بکا. وەرزش زۆر بۆی گرنگە تا وزەی بسوتێنێ .

    2. ئەگەر کەسێک بیربڵاوی-فرەچالاکی هەبێ زۆر بێقەرار و نائارامە. زوو قەڵس دەبێ، بەپەلەیە، بیری بڵاوە بۆ کاری ڕۆژانە و وانە خوێندن، لەبیرچونەوەی هەیە و …
      نۆڕۆتڕاپی چارەسەری باشە و ئەگەر ناتوانی سەردانی کلینیک بکەی لە بۆکان یا مەهاباد، باش وایە لای پزشکی دەروونی دەرمانی ڕیتالین وەرگرێ

  6. سڵاوی خوای گەورەتان لێبێ دكتۆر گیان ناوم. هیوا لە نەخۆشخانەی كاردەكەم بەشی تاقیگە بەشی پشكنینی خوێنم هەڵگری بڕوانامەیە بەشی تاقیگەی منداڵێكم هەكە كێشەی زاكیرەی هەیە دەتوانی بە. ئۆنلاین. كەمێك بدوێین

وەڵامێک بنووسە بۆ دکتور سەعادەتی هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *