خەمۆکی: ڕێنوێنی گشتی بۆ ناسین، نیشانە، هۆکار و چارەسەر
خەمۆکی یەکێکە لە باوترین و لە هەمان کاتدا یەکێک لە گرنگترین تێکچوونە دەروونییەکانە کە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا لەگەڵی دەجەنگن. بەپێی مەزەندەکردنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، خەمۆکی یەکێکە لە هۆکاری سەرەکی نەتوانین لە سەرانسەری جیهاندا و مرۆڤ دەتوانێت لە هەموو تەمەنێکدا، لە هەرزەکارییەوە تا تەمەنی پیری، تووشی بێت،. بەڵام هێشتا زۆر کەس خەمۆکی لەگەڵ ” دڵتەنگ بوونێکی ئاسایی” تێکەڵ دەکەن؛ لە کاتێکدا خەمۆکی تێکچوونێکی کلینیکی ڕاستەقینەیە و دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانی تاکی وەک پێوەندی، کار، خوێندن و تەندروستی جەستەیی هەبێت،. لەم بابەتەدا بە شێوەیەکی گشتگیر باس لە پێناسە، نیشانە، جۆر، هۆکار، فاکتەری مەترسی، شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەری خەمۆکی دەکەین.
خەمۆکی چییە؟
خەمۆکی( Major Depressive Disorder) تێکچوونی باری دەروونیە کە بەردەوام هەست بە خەم، بێهیوایی، بێ بەهایی و لەدەستدانی حەزی ئەو چالاکییەی پێشتر چێژبەخش بوو دەکەیت و بە ئەم هەستانە دەناسرێتەوە. بە پێچەوانەی گۆڕانی ئاسایی باری دەروونی کە هەموو کەسێک جارجارە تووشی دەبێت، خەمۆکی کلینیکی بەگشتی لانیکەم دوو هەفتە لەسەریەک دەخایەنێت و ئەوەندە توند و تیژە کە بە شێوەیەکی بەرچاو کاروباری تاک لە شوێنی کار، قوتابخانە، پێوەندی کۆمەڵایەتی و ژیانی ڕۆژانە تێکدەدات.
خەمۆکی تەنیا لاوازی ئیرادە یان کەموکوڕی کەسایەتی نییە. توێژینەوەی زانستی دەمار دەریخستووە کە خەمۆکی لەگەڵ گۆڕانکاری ڕاستەقینەی پێکهاتە و کاروباری مێشک هاوڕایە، وەک ئەو بەشەی پێوەندی بە ڕێکخستنی هەست، یادەوەری و پاداشت هەیە.
بڵاوبوونەوە و سەرژمێری خەمۆکی
خەمۆکی یەکێک لە باوترین تێکچوونی دەروونی لە سەرانسەری جیهاندایە. بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، سەدان ملیۆن کەس لە جیهاندا لەگەڵ خەمۆکی دەژین وئەم تێکچوونە لە ژناندا نزیکەی دوو هێندە زیاترە لە پیاوان. خەمۆکی دەتوانێت لە هەر تەمەنێکدا ڕووبدات، بەڵام زۆرجار بۆ یەکەمجار لە کۆتاییەکانی تەمەنی هەرزەکاری تا سەرەتای گەورەساڵی دەردەکەوێت. بەداخەوە بەهۆی چەواشەکاری کۆمەڵایەتی(ستیگما) کە پێوەندی بە نەخۆشی دەروونی هەیە، زۆرێک لە کەسانی تووشبوو هەرگیز داوای یارمەتی پیشەیی ناکەن.
نیشانەی سەرەکی خەمۆکی
نیشانەی خەمۆکی دەتوانێت لە چەندین ڕەهەندی جۆراوجۆری سۆزداری، ناسینی(مەعریفی)، جەستەیی و ئاکاری دەربکەوێت. بۆ دەستنیشان کردنی کلینیکی خەمۆکی سەرەکی،بەگشتی لانیکەم پێنج دانە لەم نیشانانەی خوارەوە دەبێت بۆ ماوەی لانیکەم دوو هەفتە و لە زۆربەی کاتی ڕۆژدا هەبێت،
نیشانەی سۆزداری و ناسینی(مەعریفی)
• هەستکردن بە خەم، بێ بەهایی یان بێهیوایی بەردەوام کە بە گشتی هەموو ڕۆژێک بوونی هەیە
لەدەستدانی حەز یان چێژ لە ئەو چالاکییەی پێشتر چێژبەخش بوو (ئەنهێدۆنیا).
• هەست بە بێ بەهایی یان تاوانباریێکی زۆر و نەگونجاو
• کێشەی تەرکیزکردن، بڕیاردان، یان بیرهێنانەوە
• ڕەشبینی سەبارەت بە داهاتوو و هەستکردن بە بێهیوایی
• بیرکردنەوە لە مردن یان خۆکوشتن، یان پلاندانان بۆیان
نیشانەی جەستەیی
• گۆڕانی بەرچاو لە ئارەزووی خواردن و کێش (کەمبوونەوە یان زۆربوونی بەرچاو)
• تێکچوونی خەو (بێخەوی یان بە پێچەوانەوە، زۆر خەوتن)
•ماندوێتی زۆر و لەدەستدانی وزە، تەنانەت بۆ کاری ئاسایی
• خاوبوونەوەی جوڵە و قسەکردن یان بە پێچەوانەوە، نائارامی و ورووژاندنی جوڵەیی
• ئازاری جەستە بەبێ هۆکاری ڕوون، وەک سەرئێشە یان پشت ئێشە
نیشانەی ئاکاری
• کشانەوە لە خێزان، هاوڕێ و چالاکی کۆمەڵایەتی
• کەم ئەدا کردنی کاروبارلە شوێنی کار یان قوتابخانە
• پشتگوێخستنی بەرپرسیارێتی و خۆپاراستن
• زۆر بەکارهێنانی کحول یان مادەی هۆشبەر وەک ڕێگەیەک بۆ دەربازبوون لە هەستەکان
جۆرەکانی خەمۆکی
خەمۆکی مەودای بەرفراوانی هەیە و بەپێی توندی، ماوە و شێوازی ڕوودان چەند بەشی هەیە:
تێکچوونی خەمۆکی سەرەکی(Major Depressive Disorder ): جۆرێکی کلاسیکی خەمۆکییە کە زۆرجار توندە و لەگەڵ سوڕی مانگانەی تایبەت ڕوودەدات.
خەمۆکی درێژخایەن یان دیستیمیا (Persistent Depressive Disorder): جۆرێکی سووکتر بەڵام درێژخایەن کە دەتوانێت دوو ساڵ یان زیاتر بخایەنێت.
خەمۆکی وەرزی(Seasonal Affective Disorder ): پێوەندی بە گۆڕانی وەرز هەیە، بەگشتی لە وەرزی پایز و زستان بەهۆی کەمبوونەوەی تیشکی خۆر ڕوودەدات.
خەمۆکی دوای منداڵبوون( (Postpartum Depression : چەند هەفتە یان چەند مانگ دوای منداڵبوون لە دایکاندا ڕوودەدات.
تێکچوونی دیسفۆریک پێش سوڕی مانگانە: (PMDD) شێوازی توندی کۆنیشانە پێش سوڕی مانگانە لەگەڵ نیشانەی بەرچاوی خەمۆکی.
تێکچوونی دووجەمسەری(Bipolar Disorder): کە تێیدا بازنەی خەمۆکی لەگەڵ ماوەی شێدایی یان هێپۆمانیا(سەرخۆشی و وزەی زۆر) دەگۆڕدرێ.
• خەمۆکی ئاتیپیک(نائاسایی): زۆربوونی ئارەزووی خواردن، زۆرخەوتن، کاردانەوەی باری دەروونی هاوڕا لەگەڵ هاندەری ئەرێنی
هۆکار و فاکتەری مەترسی خەمۆکی
خەمۆکی بەگشتی ئەنجامی کارلێکی ئاڵۆزی چەندین هۆکاری بایۆلۆژی، دەروونی و کۆمەڵایەتییە، نەک یەک هۆکار. مۆدێلی “بایۆلۆجی ـ دەروونی ـ کۆمەڵایەتی”( (Biopsychosocial Model باوترین چوارچێوە بۆ تێگەیشتن لەم تێکچوونەیە.
هۆکاری بایۆلۆجی
ناهاوسەنگی لە گواستەری دەماری وەک سیرۆتۆنین، نۆرئەپی نفرین، و دۆپامین.
گۆڕانی هۆرمۆن، وەک کاتی دووگیانی، دوای منداڵبوون، یان وەستانی سوڕی مانگانە.
مێژووی خێزانی و بۆماوە؛ بوونی خزمێکی نزیکی تووشبوو، مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی زۆر دەکات.
نەخۆشی درێژخایەنی جەستەیی وەک شەکرە، نەخۆشی دڵ یان تێکچوونی غودەی دەرەقی.
خواردنی هەندێک لە دەرمانەکان دەتوانن وەک کاریگەری لاوەکی، نیشانەی خەمۆکی دروست بکەن.
هۆکاری دەروونناسی
. شێوازی بیرکردنەوەی نەرێنی و شێواندنی ناسینی(مەعریفی) (وەک زۆرگشتگیرکردن یان کارەساتبارکردن)
. بەرزەخۆیی کەم و ڕەخنەگرتنی توند لە خود
. شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ناکارامە لەگەڵ سترێس
. ئەزموونی زەبربەخش لە منداڵیدا
. تێکچوون لەگەڵ دڵەڕاوکێ، کە دەتوانێت ببێتە هۆی تووشبوون بە خەمۆکی
هۆکاری ژینگەیی و کۆمەڵایەتی
• ڕووداوی سترێساوی ژیان وەک لەدەستدانی کەسێکی ئازیز، جیابوونەوە، یان لەدەستدانی کار
کێشەی درێژخایەنی دارایی و نائەمنی ئابووری.
دابڕانی کۆمەڵایەتی و نەبوونی تۆڕی پشتیوانی.
• توندوتیژی خێزانی، ئازاردان، یان پێوەندی ناتەندروست
فشاری کاری و ئەکادیمی بەردەوام.
دەستنیشانکردنی خەمۆکی
دەستنیشانکردنی خەمۆکی لە لایەن پزیشکی دەروونی یان دەروونناسێکی کلینیکی لەسەر بنەمای پێوەری دەستنیشانکردن وەک DSM-5 ڕوو دەدات. ئەم پرۆسەیە بەگشتی چاوپێکەوتنی کلینیکی، پێداچوونەوە بە مێژووی پزیشکی و دەروونی، هەندێکجاریش بەکارهێنانی پرسیارنامەی پێوانەیی وەک پرسیارنامەی خەمۆکی بەک (BDI) یان پێوەری خەمۆکی هامیلتۆن لەخۆدەگرێت. هەروەها دەکرێت پشکنینی پزیشکی بۆ ڕەتکردنی هۆکاری جەستەیی وەک کەم ئیش کردنی غودەی دەرەقی ئەنجام بدرێت ، چونکە هەندێک نەخۆشی جەستەیی دەتوانن نیشانەی هاوشێوەی خەمۆکی دروست بکەن.
ڕێگای چارەسەری خەمۆکی
هەواڵی خۆش ئەوەیە کە خەمۆکی، تەنانەت لە توندترین شێوەشیدا، چارەسەر دەکرێت. زۆرجار کاریگەرترین ڕێباز، تێکەڵەیەک لە چەندانە چارەسەرە کە بەپێی پێویستی هەر تاکێک ڕێک خراوە.
چارەسەری دەروونی
چارەسەری ئاکاری ناسینی(مەعریفی) (CBT): یارمەتی مرۆڤ دەدات شێوازی بیرکردنەوەی نەرێنی دەستنیشان و ڕاست بکاتەوە.
چارەسەری نێوان تاکی (IPT): گرنگی بە باشترکردنی پێوەندی و توانای پێوەندی دەدات.
چارەسەری ئاکاری دیالێکتیکی (DBT): بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە ڕێکخستنی سۆزدارییان قورسە، بەسوودە.
چارەسەر لەسەر بنەمای قبوڵکردن و پابەندبوون (ACT): یارمەتی مرۆڤ دەدات لەگەڵ بیرۆکە و هەستی قورسدا پێوەندی تەندروست دابنێت.
چارەسەری دەرمانی
دەرمانی دژە خەمۆکی وەک کۆنتڕۆڵکەری دووبارە وەرگرتنەوەی سیرۆتۆنین( SSRI) یان کۆنتڕۆڵکەری دووبارە وەرگرتنەوەی سیرۆتۆنین-نۆرئەپینفرین (SNRI) لە باوترین بژاردەکانی دەرمانن. پێویستە ئەم دەرمانانە لە ژێر چاودێری پزیشکی دەروونیدا بنووسرێن، چون هەڵبژاردنی دەرمان، ژەمی گونجاو و ماوەی دەرمانەکە دەبێت بەپێی بارودۆخی کەسەکە دیاری بکرێت. کاریگەری تەواوی ئەم دەرمانانە بەگشتی چەند هەفتەیەک دوای دەستپێکردنیان دەردەکەوێت.
گۆڕانی شێوازی ژیان
• ڕاهێنانی بەردەوام کە دەتوانێت وەک هەندێک چارەسەری دەرمانی لە حاڵەتی سووک تا مامناوەند کاریگەر بێت
• چاودێری پاکوخاوێنی خەو و شێوازی خەوتنی ڕێکوپێک
• خواردنی هاوسەنگ و دوورکەوتنەوە لە زۆر خواردنەوەی کحول یان کافاین
• کەمکردنەوەی سترێس لە ڕێگەی تەکنیک وەکو زەین ئاگایی و مێدیتەیشن
• پاراستنی پێوەندی کۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لە گۆشەگیری
چارەسەری پسپۆڕانەتر
لە حاڵەتی توند یان کاتێک بۆ دەرمان بەرگری دەکرێت و شێوازی ئاسایی وەڵام ناداتەوە، دەتوانرێت چارەسەری پسپۆڕانەتر وەک ورووژاندنی مەغناتیسی مێشک(TMS) یان چارەسەری شۆکی کارەبایی(ECT) لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بەکاربهێنرێت. لە ئەمڕۆدا ئەم ڕێگایانە سەلامەتتر و پێشکەوتووتر لە ڕابڕدوون و دەتوانن بۆ ئەو کەسانەی کە چارەسەری دیکە کاریگەری لەسەریان نەبووە، دڵخۆشکەر بن.
تێڕوانینی هەڵەی باو سەبارەت بە خەمۆکی
تێڕوانینی هەڵە: خەمۆکی تەنها بریتییە لە خەم خواردن. ڕاستی: خەمۆکی مەودایێکی بەرفراوانی له کۆمەڵێک نیشانەی جەستەیی، مەعریفی وئاکاری هەیە.
تێڕوانینی هەڵە: ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە تەنها پێویستە “بەهێز بن” و وازی لێبهێنن. ڕاستی: خەمۆکی تێکچوونێکی کلینیکییە
، نەک لاوازی کەسایەتی.
تێڕوانینی هەڵە: دەرمانی دژە خەمۆکی ئالوودەت دەکا. ڕاستی: ئەم دەرمانانە ئالوودەت ناکەن، هەرچەندە بۆ ئەوەی لەناکاو وازیان لێ بهێنیت پێویستە لەژێر چاودێری پزیشکیدا ئەنجامی بدەیت.
تێڕوانینی هەڵە: خەمۆکی هەمیشە هۆکارێکی ڕوونی هەیە. ڕاستی: هەندێک جار خەمۆکی بەبێ هۆکاری دەرەکی و ڕوون تەنها لەبەر هۆکاری بایۆلۆژی ڕوودەدات.
چۆن یارمەتی کەسێک بدەین کە خەمۆکی هەیە؟
ئەگەر ئازیزێکت کە تووشی خەمۆکی بووە ، بوونی هاودڵانە و بێ حوکمدانی تو دەتوانێت جیاوازییەکی گەورە دروست بکات.
بە سەبر و بێ حوکم دان گوێی بۆ بگرە.
. هانی بدە داوای یارمەتی پیشەیی بکات ، بەبێ فشار و زۆرەملێ
“. دوور بکەوەرەوە لە ڕستەی کلیشەیی وەک “تەنها ئەرێنی بیر بکەرەوە
ئەگەر بیەوێت لە ئەرکی ڕۆژانە و چاوپێکەوتنی چارەسەرکردندا هاوڕێیەتی بکە.
• وریای نیشانەی ئاگادارکەرەوەی خۆکوشتن بە و ئەگەر بینیت، بە جددی وەریبگرە
کەی پێویستە داوای یارمەتی پیشەیی بکرێت؟
ئەگەر نیشانەی خەمۆکی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام بوو و کاریگەری لەسەر کارکردی ڕۆژانە، پێوەندی یان کاری ئەو کەسە هەبوو، پێویستە سەردانی دەروونناس یان پزیشکی دەروونی بکات. بە تایبەت ئەگەر بیر لە لە خۆکوشتن یان زیانگەیاندن بە خۆد هەبێت، وەرگرتنی یارمەتی دەستبەجێ زۆر گرنگە و نابێت دوابخرێت.
وتاری آخر
خەمۆکی نیشانەی لاوازی یان کەموکوڕی کەسایەتی نییە، بەڵکو تێکچوونێکی کلینیکی ناسراوە و چارەسەر دەکرێت. ئاگاداربوون لە نیشانە، هۆکار و بژاردەی چارەسەرکردن، یەکەم هەنگاو بۆ یارمەتیدانی خۆت یان کەسانی ترە. ئەگەر خۆت یان کەسێک کە دەیناسیت خەمۆکی هەیە، قسەکردن لەگەڵ پسپۆڕی تەندروستی دەروونی دەتوانێت خاڵی دەستپێک لەسەر ڕێگای چاکبوونەوە بێت. بە چارەسەری گونجاو، زۆربەی ئەو کەسانەی خەمۆکییان هەیە دەتوانن بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بن و بۆ کواڵیتی دڵخۆشکەری ژیان بگەڕێنەوە.





