
ڕاوێژکاریی منداڵ و تازەلاو, پەروردەی منداڵ
35477
لاواز مامناوهند باش بهرز زۆر بهرز
5 / 5. تعداد رای: 4
من بەفرین حووریەم
ڕاوێژکار و دەروونناسی منداڵان و هەرزەکارانم و بڕوانامەی کارناسی باڵای ڕاوێژکاریم هەیە.
بە ئەزموونی ٨ ساڵ خزمەت بە ئێوە دایک و باوکی ئەمڕۆ و سبەی نیشتمانەکەم لەگەڵ ئێوەم ، بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین ئەم ڕێگا پڕ لە ئاستەنگە ڕەنگاوڕەنگتر و جوانتر بکەین بۆ منداڵەکانمان.
من لەگەڵتانم بۆ ئەوەی بتوانین فێربین چۆن سنووری منداڵان لە بەرامبەر ناڕەزایەتیدا بپارێزین، چۆن لە ململانێی دەسەڵات ڕزگارمان بێت ، چۆن کۆنتڕۆڵی بێئەدەبی منداڵەکان بکەین، یان چۆن خۆمان ئارام بکەینەوە کاتێک پەروەردەکردنی منداڵ سەخت دەبێت و زۆر شتی دیکە .
ماڵپەری کازیوە ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ فێربوون و ڕاهێنانی پەروەردەکردن.
بێگومان مەرج پەروەردەکردنی باشتر نییە ، بەڵکوو پەروەردەکردنی منداڵ بە قبووڵی دوو ڕاسییە : پاراستنی سنوورەکان لە بەرامبەر ناڕەزایەتی یان ڕزگاربوون لە ململانێی دەسەڵات و ڕووبەڕووبوونەوە و ڕاهاتن لەگەڵ هەستە خراپەکانە.
لە کۆتایی گەشتی پەروەردەکردنی منداڵ: تۆ دایکێکی کامڵ و بێ کەموکوڕی نیت، بەڵام لە ڕاستیدا تۆ دایکێکی باش و میهرەبانیت.
ئەوە پەروەردە و چارەسەرکردنی دایک و باوکە کە دەبێتە هۆی گرینگترین گۆڕانکاری لە منداڵدا نەک مامەڵەکردن لەگەڵ خودی منداڵ.
ڕەستەیەک بۆ ئەوەی دایک و باوکان بزانن: خەتای تۆ نییە کە منداڵەکەت سترێسی هەیە، بەڵام وەک گەورەساڵێک لە پێکهاتەی خێزانەکەدا، ئەوە بەرپرسیارێتی تۆیە کە ژینگەکە بگۆڕیت بۆ ئەوەی منداڵەکەت بتوانێت فێربێت و گەشە بکات و سەرکەوتوو بێت. پەروەردەکردن بە شێوەی "دوو ڕاستی" بوونی هەیە و یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی ببینە گەورەساڵێکی بە توانا تر . هەمیشە هەوڵ دەدەم لە یەک کاتدا دوو دۆخ بپارێزم: دەتوانم بە شێوەیەک دایک و باوک بم کە هەستێکی خۆشی بۆ منداڵەکانم هەبێت، واتە لە هەمان کاتدا سنوورێکی بەهێز دابنێم، پەیوەندییەکی نزیکم لەگەڵیاندا هەبێت و ئەوەی ئەمڕۆ پێویستیانە پێیان بدەم و ئامادەیان بکەم بۆ خۆگونجاندن لە داهاتوودا. لە ئاستێکی بچووکتردا، هەمیشە پێدەچێت “دوو-ڕاستی” وەڵامی کێشەکانمان بێت: دەتوانم سەیرکردنی تەلەفزیۆن یان بەکارهێنانی مۆبایل یان کۆمپیوتەر قەدەغە بکەم و منداڵەکەم لەوە ناڕەحەت بێت؛ دەتوانم تووڕە بم کە منداڵەکەم درۆ دەکات و بزانم چی ئەوەندە ترسناک بوو لەوەی کە نەیانوێرا پێم بڵێن؛ من دەتوانم دڵەڕاوکێی منداڵەکەم ناعەقڵانی ببینم و هێشتا هاوسۆزی پێداویستییەکانی بم، و ڕەنگە بەهێزترینیان ئەوە بێت دەتوانم هاوار بکەم یان دایک و باوکێکی خۆشەویست بم، دەتوانم هەڵەیەک بکەم و قەرەبووی بکەمەوە، دەتوانم پەشیمان بمەوە لەوەی کە کوتم و لە داهاتوودا باشتر ڕەفتار بکەم. (دکتۆر بێکی کێنێدی ٢٠٢١)
تواناکانم لە چارەسەرکردنی کێشەکان:
چارەسەری ئاکاری ناسینی(ڕەفتاری مەعریفی (CBT)) لە منداڵان
چارەسەری ACT و Mindfulness لە هەرزەکاران
چارەسەری یاریکردن بۆ منداڵان بە شێوازی جیاواز
بواری پەروەردەیی:
• تێپەڕاندنی خولی ڕاهێنانی دەروونناسی منداڵان بۆ ماوەی ١٦٠ کاتژمێر
• تێپەڕاندنی خولی سووپر ویژن منداڵان و هەرزەکاران بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر
• خولی چارەسەری چیرۆکی CBT بۆ منداڵان
• خولی لە ناتەباییەوە بۆ متمانەبەخۆیی لەسەر بنەمای دەروونناسی ڕاجێرز
وۆرک شۆپەکان بە بەڕێوەبەری من:
• وۆرک شۆپی کارامەیی ژیانی منداڵان لە قوتابخانە
• وۆرک شۆپی پەروەردەی سێکسی و باڵغبوون بۆ کچان
• وۆرک شۆپ لەسەر نەخۆشی دڵەڕاوکێ لە منداڵان
• وۆرک شۆپی مایند فوولنێس بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی قوتابیانی تاقیکردنەوەی وەرگرتن
• وۆرکشۆپی پەروەردەی سێکسی منداڵان (بەتایبەت بۆ منداڵانی تەمەن ٦-٩ ساڵ)
• وۆرک شۆپی ئەستەنگی ئەرک و وانەی ماڵەوەی منداڵان لە ماڵەوە
ژیانی دڵخواز تەنیا هەبوونی خولیا و ئارەزوو نییە، پێویستە ڕێگەیەکی شیاو هەڵبژێرین و لەسەری ڕاوەستاو و بەردەوام بمێنینەوە. بۆ هەنگاونان لەو ڕێگەیەدا بە ڕاوێژکاریی پسپۆرانە لەگەڵتانین و لە هەموو بەستێنەکانی دەروونناسی، هاوڕێ و پاڵنەرتان دەبین…
مافی هەموو جۆرە دەستڕاگەیشتن بە بەرهەم و ناوەڕۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە هی کازیوەیە و هەر چەشنە لاساکردنەوە و لەبەرگرتنەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی، قەدەغە و نایاساییە.
2 پرسیار و وڵام
سلام. کوڕەکەم ٦ ساڵانە و هەموو شەوێک مەشکەیەک میز دەکاتە نێو جێگاکەی.
لەنێو پورەکانی فشەی پێدەکەن بە میزکەر بانگی دەکەن.
لە داخان پێرێ دیسان کوتام. هێندم فەڕش سۆردووە پشتم بۆتە گۆچان . حەقم نیە ؟
سڵاو ڕیز. زۆر سپاس کە کازیوتان هەلبژاردوە بۆ پرسیارت
خاتوو لوتفی میز کردنی منداڵ لە نێوە شەو دا تێکچۆنێکی باوە لە زۆر کات دا جی نیگرانی نییە ئەم کێشەیە لە
هەندێک منداڵ تا تەمەنی ۱۰بۆ۱۲ ساڵ بەردەوامە
چەند هۆکاری هەیە م کێشەیە باشترە لەبر چاوی بگڕی
۱) ئەگەری ئەویە کە میزڵدانی چۆکە بێت
۲) ئیلتهابی مێزڵدان (عفونت مثانە) هەبێت بزانە ئە نشانەنی وەکو تکراری میز_ میز سۆر یان بە رەنگی پەمەیی(سورەتی) یان بە کاتی میز کردنی ئێشی هەیە ئەگر ئەوانی بوو بیبە بۆ لای پزشک
۲) هۆکاری تر ئیسترس(اضطراب) یان گۆڕینی بارۆدۆخی ژینگە وەک مەدرەسە ڕۆشتن یا باغچەی منداڵان دەبیتە هۆی ئیسترس
۳) ژێنتیکیش ڕۆلێکی گرینگی هەیە
۴) زۆرکات بە هەۆی دەچلکاندن خەو( آپنەی خواب) یلن نە خۆشی شەکرە( دیابت) دەبیتە هۆی میز کردنی زۆر
بۆ چارە سەر کردنی چەند خالێک لە بەر چاو بگرە
۱_ پێش خەوتن هەر خوردنی ئەوەکان(مایعات) وەکو خورادنی شۆتی_ چای _ کافئین کم بکرێتوە
۲_ دەتوانی دەستگای ئەلارم تەر(دستگە آلارم رطوبیت) کردنی بۆ دابین بکی کاتێک پێش خەوتن ئەلارم ئاگاداری دەکات.
۳_ پێش هەوتن یا لە ڕۆژ دا چەندین جار بیبی بو دستشویی تا میزڵدانی خالی بکات
۴_ ئەم خالە زۆر گرینگه کە بە جوانی فیری بکی تا میزڷدانی بە هێز بکی لە ڕۆژدا کاتێک کە میز هات پی بڵی چەند خۆلەکێکی سەبر بکات دواتر بچیت بۆ دەستشویی بۆ نمونه دوو سی ڕۆژی یەکەم ۳خۆلەک دواتر بیکە بە ۵ خۆلەک بە پی تەمنی تا ۶یان۷خۆلک ڕاوستی
۵_ لە نیوە شەودا چەندحار هەلیستێنە بۆ دەستشویی ڕۆشتن نەنانت ئەگەر میزیشی نەیات
ولە کوتایی دا تکایە بە لومە کردنی یان لیدەن ئەم کاری پێ تەرک مەکە خراپتری دەکی تۆ دایک نابێت بە کەسانی دەروو بار ئیجازە بدی گەلتە و شۆخی پی بکن با ئەو منداڵە هستی بێ بایخی نەکات لە داهاتوو دا.لە کاتی وا هاودلی لەگەڵ بکە هەستی ئەمنیتی پێ بدە
هیوای سەرکەوتن