هیپنوتیزم-درمانی
تعداد لایک: 40
تعداد لایک: 40

هیپنۆتیزم دەرمانی

هیپنۆتیزم و شوێنی لە دەروونناسی مۆدێرندا

بە پشتبەستن بە کتێبی “کاپلان و سادۆک”.

هیپنۆتیزم وەک یەکێک لە ئامرازە چارەسەرییەکان لە پزیشکی دەروونی مۆدێرن،
لە دەیەکانی ڕابردوودا زیاتر جێکەوتووە و پەرەیسەندووە. ئەو بابەتە لەسەر
بنەمای ڕێبازی زانستی و بەڵگەکانی کتێبی “کاپلان و سادۆک”، سروشت ، شێوازی
بەکارهێنانی چارەسەری و سنوورەکانی هیپنۆز ڕوون دەکاتەوە.

پێشەکی


هیپنۆتیزم (Hypnosis)حاڵەتێکە لە گۆڕانی هۆشیاری و تەرکیزێکی قووڵ کە تێیدا تاک زیاتر وەڵامدەرەوەی پێشنیاری دەرونناس دەبێت. هەرچەندە مێژووی ئەم شێوازە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدە، بەڵام ئەمڕۆ توێژینەوەکانی بواری دەمار و دەروونی ڕەوایەتی زانستی خۆیان جێگیر کردووە (Sadock, B. J., Sadock, V. A., & Ruiz, P., 2015). هیپنۆتیزم تەنیا دیاردەیەکی دەروونی نییە، بەڵکو شێوازێکی چارەسەرییە کە دەتوانێت بۆ کۆمەڵێک تێکچوونی دەروونی بەرفراوان بەکاربهێنرێت.


بنەما تیۆریەکانی هیپنۆتیزم


بەپێی ئەو پێناسانەی کە کاپلان و سادۆک پێشکەشیان کردووە، هیپنۆتیزم حاڵەتێکە لە نێوان خەو و بەئاگابوونەوە(بەخەبەری) کە بە زیادبوونی تەرکیز و کەمبوونەوەی سەرقاڵی ژینگەیی و زیادبوونی قبوڵکردنی پێشنیاری دەرونناس تایبەتمەندە. لەم حاڵەتەدا بەشی نائاگایی تاک چالاکتر دەبێت و توانای قبوڵکردنی پێشنیاری دەروونی، ئاکار، یان سۆزداری زیاد دەکات (Sadock et al., 2015, p. 1430). توێژینەوەکان دەریانخستووە کە چالاکیی بڕبڕەی پێشەوەی مێشک لەو حاڵەتەدا دەگۆڕێت و تۆڕی دۆخی پێشوەختەی مێشک (defult mode network)بەشدارە.


سوودی بەکارهێنانی هیپنۆتیزم

  1. چارەسەرکردنی دڵەڕاوکێ و تێکچوونەکانی پەیوەست بە سترێس دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی نیشانەیی فیزیۆلۆژی دڵەڕاوکێ ، چارەسەرکردنی تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر، هێرشی ترس و فۆبیا (Sadock et al., 2015). بە زیاترکردنی ئارامی دەروونی و جەستەیی، ئەو ڕێگایە کاریگەری خۆی لە کەمکردنەوەی وەڵامی وروژاندنی سیستەمی دەماری سەمپاتیک نیشان دەدا.
  2. چارەسەرکردنی ئازاری دەروونی و درێژخایەن چارەسەری هیپنۆتڕاپی بۆ ئەو نەخۆشانەیی ێازاری جەستەیی درێژخایەنیان هەیە – لەوانە سەرئێشەی شەقیقە(میگرێن)، ئازاری دەمار، ئازاری پەیوەست بە شێرپەنجە، یان نیشانەکانی ڕیخۆڵەی تووڕە(روودەی عەسەبی) (Sadock et al., 2015, p. 1432). شێوازی کارکردنی پەیوەندی بە کەمکردنەوەی تێگەیشتنی بابەتیی ئازارەوە هەیە لە ڕێگەی کەمکردنی تەرکیز و قبوڵی پێشنیارەوە.
  3. چارەسەری تێکچوونی خەو لەحاڵەتی کەمخەوی سەرەتایی یان تێکچوونی خەوی پەیوەست بە دڵەڕاوکێ، هیپنۆتیزم دەتوانێت کواڵێتی خەو باشتر بکات بە کەمکردنەوەی بیرکردنەوە دەستێوەردان، بەرزکردنەوەی هەستکردن بە ئاسایش و هاندانی حاڵەتی ئاسوودەیی.
  4. چارەسەری نەخۆشیە دەروون-جەستەییەکان هەندێک نەخۆشی دەروون-جەستەیەکان وەک تەنگەنەفەسی، هەوکردنی برینی قۆڵۆن یان ئەکزیما دەتوانن بەهۆی هیپنۆتیزمەوە تاڕادەیەک دەرمان بکرێت. بە گوتەی کاپلان و سادۆک، بە بەکارهێنانی تەکنیکە پێشنیارییەکان، وەڵامە دەروونییە فیزیۆلۆژییەکان باشتر دەبن و ئاستی کۆرتیزۆڵ و دڵەڕاوکێ کەم دەبێتەوە.
  5. وەبیرهێنانەوەی یادەوەرییە لەبیرکراوەکان لە هەندێک بارودۆخدا، دەتوانرێت هیپنۆتیزم بەکاربهێنرێت بۆ وەرگرتنەوەی یادەوەرییە سەرکوتکراوەکان (بەتایبەت لە حاڵەتەکانی زەبر و زەنگی دەروونی یان PTSD). بەڵام وەک کاپلان و سادۆک لە کتێبەکەیاندا هۆشداری دەدەن، ئەم شێوازە پێویستە بە وریایییەکی زۆرەوە و لەلایەن دەرونناسی بە ئەزموونەوە بەکاربهێنرێت، چونکە مەترسی هاندانی یادەوەریی نادروست کە ڕووینەداوە هەیە (Sadock et al., 2015, p. 1433).

سنووردارکردن و ڕەچاوکردنی ئەخلاقی هیپنۆتیزم


• بۆ هەموو نەخۆشەکان گونجاو نییە و پلەی وەڵامدانەوەی بە کەسایەتی نەخۆش، ئاستی قبوڵی پێشنیارکردن و چاوەڕوانییەکان پەیوەستە.
• بەکارهێنانی نادروست یان یەکارهێنانی لە ڕێگەیی کەسی ناشارەزا دەتوانێ زیانبەخش بێت، بە تایبەت لە نەخۆشییە دەروونییەکان یان تێکچوونی کەسایەتی سنووری (BPD). •
• ڕاهێنانی زانستی و مۆڵەتی پیشەیی پێویستە بۆ ئەنجامدانی چارەسەری هیپنۆتیزم.


دەرئەنجام

هیپنۆتیزم، وەک لە “کاپلان و سادۆک”دا هاتووە، ئامرازێکی کاریگەرە لە پزیشکی دەروونی مۆدێرن، بە تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی سترێس، دڵەڕاوکێ، ئازار و باشترکردنی کوالێتی خەو. لە هەمان کاتدا بۆ بەکارهێنانی سەلامەت و کاریگەر، پێویستی بە زانیاری تایبەت، هۆشیاری ئەخلاقی و هەڵسەنگاندنی وردی نەخۆش هەیە لە ڕێگەیی کەسی پسپۆڕەوە.

سەرچاوە (بە شێوەی APA):
Sadock, B. J., Sadock, V. A., & Ruiz, P. (2015). Kaplan & Sadock’s Synopsis of Psychiatry: Behavioral Sciences/Clinical Psychiatry (11th ed.). Wolters Kluwer.

تعداد لایک: 40

5 وتاری دوا لەم بەشە بەردەستە بۆ تۆ.

هیپنوتیزم-درمانی
هیپنۆتیزم دەرمانی
زمان مطالعه: 8 دقیقه
اضطراب1
دڵەڕاوکێ
زمان مطالعه: 10 دقیقه
برنامه-ریزی-در-نوجوانان
فێرکردنی توانایی پلاندانان بە هەرزەکاران
زمان مطالعه: 8 دقیقه
اختلال-اضطراب-فراگیر-0
تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتگیر
زمان مطالعه: 10 دقیقه
افسردگی -
هۆکارەکانی مەترسی بۆ خەمۆکی لە مرۆڤی سەدەی بیست و یەکەمدا
زمان مطالعه: 10 دقیقه

دەتوانین لەسەر ئەم بابه‌ته قسه بکەین.

مهناز-قبادی-روانشناس-کازیوه-
مەهناز قوبادی
کارناسی باڵای دەروونناسی کلینیکی

کۆرسێکی کە بۆ زۆربەی خەڵک سودمەند بووە.

لێدوان

لێدوانی تۆ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چیه؟

لێدوانێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *